لە فەرەنسا دەیان هەزار کەس دژی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان خۆپیشاندانیان کرد

لە فەرەنسا، دوای کوشتنی 'لیهانا' منداڵێکی کچی تەمەن ١١ساڵ، لە سەرانسەری وڵات خۆپیشاندان بەڕێوەچوو و زیاتر لە ٦٠هەزار کەس دژی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان ڕێپێوانیان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای کوشتنی لیهانا منداڵێکی کچی تەمەن ١١ساڵ، شەوی رابردوو نزیک بە ٢١٦گردبوونەوەو خۆپیشاندان لە سەرانسەری فەرەنسا بەڕێوەچوو. بە گشتی ٦٠هەزار و ٤٠٠کەس بەشدارییان لە ڕێپێوانەکاندا کرد. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆ، نزیکەی دوو هەزار و ٩٠٠ کەس لە خۆپیشاندانی پاریس دا بەشدار بوون. 

 

ناڕەزایەتی دژی سیستەمی دادوەری 

خۆپیشاندەران لە چالاکیەکانیان ئاماژەیان بەوەکرد، سکاڵاکان لەسەر توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان وەک پێویست لە لایەن سیستەمی دادوەرییەوە بە جددی وەرناگیرێن و داوایان لە دامەزراوەکانی حکومەت کرد کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن. 

 

دوای کوشتنی لیهانا، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا ڕایگەیاند، پڕۆسەی پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی یاسای بەرەنگاربوونەوەی دژی توندوتیژی ڕەگەزی خێراتر دەکەن. 

 

هەروەها ڕاگایەندراوە کە حکومەت بۆ هەڵسەنگاندنی ڕێوشوێنی نوێ بۆ پاراستنی منداڵان لە گەڵ وەزیرەکاندا کۆبوونەوە ئەنجام دەدات. 

 

ئامادەکردنی سکاڵا دژی حکومەت 

هەروەها دایکی یەکێک لە قوربانییەکان بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێک کە پێشتر سکاڵای لەسەر تۆمەتبارەکە تۆمارکردبوو ڕایگەیاند کە سکاڵا لەسەر جیراڵد دارمینین،  وەزیری دەوڵەت و داد تۆمار دەکات. 

 

 شایانی ئاماژەیە کە ئەنجومەنی باڵای دادوەری فەڕەنسا دوای پەرەسەندنی ڕەخنەکان لە دامەزراوە دادوەرییەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بەهۆی ئەم ڕووداوەوە ڕەخنەی لە بەئامانجکردنی سەرجەم ئەندامانی دەسەڵاتی دادوەری گرتووە و ڕایگەیاند کە دادوەرەکان لە بارودۆخێکی زۆر سەختدا ئەرکەکانیان بەڕێوە دەبەن.