لە فەرمانەوە بۆ ڕزگاری؛ ١٠ ساڵ خەباتی کۆمەڵگەی ئێزدی

لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥، شنگال تەنها ڕووداوێکی مێژووی نەبوو کە لە پەرتووکی مێژوو و ئامارەکاندا تۆمارکرابوو، بەڵکو شتێکی گرنگ بوو کە لە یادەوەری گەلی کورد و بەتایبەت لە دڵی ژنانی ئێزدیدا چەسپاوە.

بێریڤان ئینتاجی

 

ئارین ئارارات، شەڕڤان لە کاتی قسەکردن لەسەر جینۆسایدەکە، وتی: ئێمە جگە لە مردن هیچی ترمان نەبینی، کارەساتی هەزاران ژنی ئێزدی بەرجەستە کرد کە تەنها ئازار و مردنیان دەزانی، بەڵام بەو هێزەی لە بەرخۆدان وەریانگرتووە، ڕووبەڕووی چارەنووسی خۆیان بوونەتەوە، مردنیان گۆڕی بۆ قوربانی، بۆ ئازادی شنگال قوربانیان پێشکەش کرد.

 

١٠ ساڵ بەسەر فەرمانی ٧٤دا تێدەپەڕێت، کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ ڕوویدا، کاتێک کۆمەڵگەی ئێزدی ڕووبەڕووی یەکێک لە کۆمەڵکوژییە ترسناکەکانی مێژووی سەردەمی بووەوە، ڕووداوێک کە ویژدانی جیهانی لە سەدەی بیست و یەکەمدا هەژاند، لەو کاتەوە ئێزدییەکان مێژووی خۆیان دەنووسن، سەرەڕای ئەو برینانەی کە ساڕێژ نەبوون و ئەو شوێنەوارانەی تا ئەو قۆناغە بەجێیان هێشتووە.

 

بەڵام لە نێوان ئازارەکاندا، ئیرادەیەکی نەشکاو سەریهەڵدا، ئەو ژنە ئێزدیانەی لە داروپەردووی کارەساتەکە هەڵسانەوە، یادەوەرییەکی بەکۆمەڵیان هەڵگرتبوو کە پڕ بوو لە چیرۆک، چیرۆکێک کە بە هیواوە دەچەسپیت و ئیرادە هەڵدەگیرسێنێت و خەباتێک بۆ ژیان و ئازادی بەرجەستە دەکات.

 

ئارین ئارارات باسی زۆرێک لەو کەسانەی کرد کە شایەتحاڵی کۆمەڵکوژییەکە بوون، هەروەها ئەو ژنانە کە خۆیان فڕێدا تاوەکو بە دیل نەگیرێن، لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لە کار زەرق "گردی زەرد" دژی داعش شەڕیان کرد و شەهید بوون، وتی: جگە لە مردن هیچی تر نەبوو، چووینە شاخ، بەڵام بیرم نییە ئەو گەشتە چۆن بوو، دەمانزانی دەکوژرێین، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام بووین لە ڕێگاکە.

 

لەناو ئەو ئاژاوەگێڕییەدا، کە کەس نەیدەوێرا لە چەکدارانی داعش نزیک بێتەوە، بینی فیشەکێک بەر یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانیان کەوتووە، ژنیان ڕفاندبوو، وتی: نازانم بە تەواوی چی ڕوویداوە، تەنها ئەوەندە دەزانم ئەوەیە کە بینیمان ئۆتۆمبێلەکە لە گردەکەوە کەوتە خوارەوە، لەناکاو شتێک لێیداین، سەرسەڕێنەر بوو، نەماندەزانی کێ لە پشتیەوەیە، یان چی ڕوویداو، دواتر کە گەیشتنە شاری عامودا بیستمان کە چەکدارانی هێزەکانی پاراستنی گەل"هەپەگە" و یەکینەکانی ژنانی ئازادی ستار"یەژاستار" هێرشیان کردۆتە سەر داعش.

 

ئارین ئارارات: ئایکۆنێک لە بەرخۆدان و خەبات

ئارین ئارارات، کە لە کاتی هەڵمەتی سەربازیدا لە چیای شنگال گیانفیدایی کرد، ساڵانێک لە شەڕی ڕزگارکردنی ناوچەکەدا بوو، دوای تەرخانکردنی ژیانی خۆی بۆ ڕزگاری تەواوەتی گەلەکەی، گەڕایەوە بۆ چیاکانی کوردستان، بەڵام ئەمجارەیان ژنێکی ترسنۆک نەبوو، بەڵکو خەباتکارێکی بەهێز بوو کە هەڵگری بەڵێنی بەرخۆدان و قوربانیدان بوو.

 

زۆرێک لە چەکدارانی هێزەکانی پاراستنی گەل"هەپەگە" و یەکینەکانی ژنانی ئازادی ستار"یەژاستار" کە لە بەرەکانی پێشەوەی شنگال شەڕی سەختیان کرد، دواتر گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی پاراستنی مێدیا، لەوێ لەلایەن داگیرکەری تورکیاوە بە چەکی کیمیایی کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا شەهید بوون.

 

ئارین ئارارات، کە وەک ژنێکی ئێزدی بە ورە و ئیرادەیەکی نەبڕاوە ڕووبەڕووی داعش بووەوە، لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا، وەک شەهیدێک لە چیاکانی کوردستان کەوتە خوارەوە و بووە ‌هێمای قوربانیدان و بەرخۆدانی ژنان لە دژی نادادپەروەری و تیرۆر.

 

لە ساڵیادی ڕزگارکردنی شنگالدا نووسین لەسەر ئەو ژنانە وەک قەرزێک ماوەتەوە کە ئێمە قەرزاریین، ئارین ئارارات، بێریڤان شنگال، و بێریڤان ئارین: ئەو ژنانەی لە دڵی کۆمەڵگەی ئێزدیەوە دەرچوون، بە ڕۆحی کولتووری ئەو کۆمەڵگەیە، لە بەرەکانی پێشەوە وەستابوون و بەرگرییان لە ژنانی ئێزدی دەکرد، بوونە هیمق لە ڕزگارکردنی شنگالدا.

 

یەژەشە... درێژکراوەی سەردەمی بەرخۆدان و شکۆمەندی

لە سەردەمێکدا کە ژنان قوربانی سەرەکی کۆمەڵکوژییەکان بوون، ئەوان هەنگاویان ناوە و سەرپێچیان لە ئازار و ترس دەکەن و بە توندی لە دژی ستەم وەستانەوە، بە وەرگرتنی هێز لە یەکینەکانی ژنانی ئازادی ستار"یەژاستار"، دواتر هێزی بەرگری ژنانی خۆیان دامەزراند: یەکینەکانی ژنانی شنگال "یەژەشە" کە درێژکراوەی سەردەمی بەرخۆدان و شکۆمەندی بوو.

 

ئەم خەباتە بە پێشەنگایەتی ژنان تەنها چەک هەڵگرتن نەبوو، بەڵکو کردەوەیەکی شۆڕشگێڕانە بوو کە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرجەستە بوو،  ئەم سێ قسەیەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە قووڵایی گیانی ژنانی ئێزدیدا دەنگی دایەوە و هێز و ئازایەتی و هیوای پێبەخشی، ئەوان تەنها ڕزگاربووی کۆمەڵکوژییەکان نەبوون، بەڵکو بوون بە پارێزەری ئازادی و بونیادنەری داهاتوو.

 

ئەو خەباتکارانەی گیانیان بەخت کرد بۆ ڕزگارکردنی شنگال، نەک هەر بوونەتە هێمای لە ناو پێکهاتەی ئێزدیدا، بەڵکو نموونەی بەرخۆدان لە شاخەکانی کوردستانیش بوون، داگیرکەری تورکیا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی هەوڵی لەتاندنی ئەم خەباتەی دا، بەڵام شکستی هێنا، هەر شەهیدێک لە داستانی بەرخۆداندا دێڕێکی دەنووسی و هەر دڵۆپێکی خوێنیش تۆوێکی هیوا بوو کە لە خاکی ئازادیدا چێنرا، یادەوەرییان نەک هەر لە لاپەڕەکانی مێژوودا نەمر دەبێت، بەڵکو لە هەموو ساتێکی خەبات بۆ ئازادی، ئەمڕۆ و داهاتووی بانگەوازی بۆ دەکرێت.

 

ئەمڕۆ کە کۆمەڵگەی ئێزدی بیر لە کارەساتەکانی دەکاتەوە، بە متمانەوە بەرەو بونیادنانی داهاتوویەکی نوێ هەنگاو دەنێت، کە لەسەر بنەمای بناغەی ڕێکخراوەی تۆکمە لە کایەی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتووریدا دامەزراوە، ئەم کۆمەڵگەیە چیتر تەنها ئازارەکانی خۆی لەبیر نییە، بەڵکو برینەکانی خۆی گۆڕیوە بۆ هێزێکی بزوێنەر کە درێژە بە خەباتی خۆی بۆ ئازادی و ڕزگاری دەدات.

 

"فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: ڕێبەرێکی ڕۆحی و رەوشتی بۆ بەرخۆدانی ئێزدییەکان"

فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بۆتە ڕێنوێنییەکی ڕۆحی و رەوشتی بۆ بەرخۆدانی ئێزدییەکان، قسەکانی بە قووڵی دەنگی دایەوە لەگەڵ ئازارەکانیان، هیوا و ئیرادەییان هەڵگیرساندەوە، داهاتوو چیتر بەتەنها لە خەمدا نانووسرێت، بەڵکو لە ڕێگەی ئیرادە و هیوا و بەدواداچوون بۆ ئازادی ڕاستەقینە دروست دەکرێت.

 

ئازادکردنی شنگال تەنها کۆنترۆڵکردنەوەی پارچە زەوییەک نەبوو، بەڵکو ئەوە لەدایکبوونەوەی تەواوی کۆمەڵگەیەک بوو، ئەم خەباتە بۆتە سەرچاوەیەکی زیندووی ئیلهام بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو لە سەرانسەری جیهاندا، ڕۆحی خۆڕاگری و هیوای لە ناویاندا بەئاگا هێنایەوە.

 

سەرەڕای ئەو ئازارانەی کە کۆمەڵگەی ئێزدی بەرگەی گرت، بەڵام ئیرادەیان نەشکێندرا، بەڵکو لە تاقیکردنەوەکە بەهێزتر و خۆڕاگرتر دەرکەوت، چیرۆکەکەی بۆتە وەسیەتێکی زیندوو و ڕاگیاندراوێکی شۆڕشگێڕانە بۆ هەموو ئەوانەی بە ڕێگای ئازادیدا دەڕۆن، ئەمڕۆ ئەم گەشتە تەنها بە خەمەوە نەنووسراوە، بەڵکو بە هیوا و بە ئیرادە و بە ئیرادەیەک کە هیچ پاشەکشەیەک ناناسێت نووسراوە، سەرەتایەکی نوێیە، ڕایدەگەیەنێت کە داهاتوو لەسەر وێرانەکانی ئازار بونیاد نراوە و بە خوێنی شەهیدان ئاو دەدرێت و بە ڕووناکی ئازادی ڕۆشنکراوەتەوە.