لە فرایبۆرگ پێشانگایەکی تایبەت بە شۆڕشی ژنان کرایەوە
دوێنێ لە فرایبۆرگی ئەڵمانیا پێشانگای "ژن، ژیان، ئازادی – شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا" کرایەوە و تێیدا بانگەوازی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی تێکۆشانی ئازادیی ژن و بەرفراوانکردنی پشتیوانی نێونەتەوەیی کرا.
ناوەندی هەواڵ
لە ٢٤ی شوبات لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا بەناونیشانی "ژن، ژیان، ئازادی – شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا" پێشانگایەک بۆ نمایشکردن و هەڵسەنگاندنی تێکۆشان و بەرخۆدانی ئازادیی ژن لە شێوەی ستاندنی زانیاری، گۆڤار...هتد، کرایەوەو بۆ ماوەی دوو هەفتە لە چوارچێوەی پانێڵ، سیمینار و نیشاندانی فیلم و کۆبوونەوەی پشتیوانی بەردەوام دەبێت.
لە پێشانگاکەدا کە پێشوازییەکی بەرفراوانی بەخۆوە بینی تێیدا بانگەوازی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی تێکۆشانی ئازادیی ژن و بەرفراوانکردنی پشتیوانی نێودەوڵەتی کرا.
هەروەها لە شێوەی سیمینار و هەڵسەنگاندن لە لایەن نەورۆز سۆنمەز لەسەر ناوی "گرووپی پێشانگای ژن ژیان ئازادی - Austellunggruppe Jin Jiyan Azadî )، بەرپرسیاری ژنانی شارەوانی فرایبۆرگ سیمۆنی تۆماس، نوێنەری دی لینکە و لەسەر ناوی کۆمیتەی ئەوروپای (وژاس - WJAS) ئانید بنێدەوە پێشکەش کرا.
لە وتارەکاندا سەرنج خرایەسەر دەستکەوتە مێژوویی و سیاسییەکانی شۆڕشی ژن کرا و ئاماژە بەوەکرا فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' جەوهەری شۆڕشی ژنانە. هەروەها جەختکرایەوە تێکۆشانی ڕێکخراوەیی ژنان هێزی سەرەکی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتییە کە بە تێکۆشانی سەختی چەند ساڵە بەدەستهێندراوە و دەبێت بەرگرییان لێ بکرێت.
لە هەڵسەنگاندن و گفتوگۆکانی چالاکییەکەدا جەختکرایەوە ئەوەی لە ڕۆژئاوا لە ڕێگەی شۆڕشی ژنانەوە وەدەستهێندراوە و سەرپێ خرا دەرنجامی کار و خەباتی پێکەوەی ژنانی کورد، عەرەب و ئەنتەرناسیۆنالییەکان بووە و پەیامی 'بە دەنگی ژن، ژیان، ئازادیییەوە پەرە بەم دەستەکەوتانە دەدەین درا.
دوای وتار و گفتوگۆکان نیوەڕۆخوانێک ڕێکخرا، دواتر بەشداربووان سەیری ستاندەکانی زانیارییان کرد کە تێیدا زانیاری لەسەر تێکۆشانی ئازادیی ژنان و پرۆسە مێژووییەکانی شۆڕشی ژن لە ڕۆژئاوا خراوەتەڕوو.