لە فرانکفۆرت ژنانی گەنج لە دژی توندوتیژی چالاکییان ئەنجامدا

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، ژنانی گەنج بە بانگەوازی ژنانی گەنجی تێکۆشەر "تەکۆژن" لە گۆڕەپانی ڕاتناوپلاتز - Rathenauplatzê کۆبوونەوە و بە چالاکییەک کوشتن و توندوتیژییەکانی سەر ژنانیان شەرمەزار کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، بە پێشەنگایەتی تەکۆژن، لە فرانکفۆرت ژنانی گەنج لە دژی توندوتیژی چالاکییان ئەنجامدا.

 

لە چالاکییەکەدا دەستنیشان کرا، توندوتیژییەکانی سەر نارین گوران، ڕۆژین کابایش و دیلان ئارش بەشێکە لە سیاسەتە دژەژنییەکانی دەوڵەتی تورک.

 

ژنان لە چالاکییەکەدا ئاماژەیان بەوەدا بە تێکۆشانی بەهێز دەتوانرێت ڕێگریی لە توندوتیژییەکانی پیاو-دەوڵەت بگیرێت و ئاشکرایان کرد لە دژی ئەم سیاسەتانە سەفەربەریی ڕێکخستنێکی بەرفراوانیان دەست پێکردووە.

 

ژنان لە چالاکییەکەدا چەندین بڵاوکراوەیان بۆ ناساندنی ڕەهەندە جیاوازەکانی توندوتیژی بڵاوکردەوە و بانگەوازی مەزنکردنی تێکۆشانیان کرد.