لە فرانکفۆرت چالاکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئەنجامدرا
لەچوارچێوەی چالاکییەکان بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، یەکێتی ژنان کورد گردبوونەوە.
ناوەندی هەواڵ
یەکێتیی ژنانی کورد – ئەوروپا لقی هێسن، دوێنێ لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا گردبوونەوە و ڕێپێوانیان ئەنجامدا، ژنانی کورد بە جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیانەوە بەشدارییان کرد و وێنەکانی ئارین میرکان، دەنیز پۆیراز، هەڤرین خەلەف، ساکینە جانسز و ڕۆزا لوکسەمبورگ بەرزکرانەوە.
ژنان ئەو پانکارتانەیان بەرزکردەوە کە ئاماژە بە توندوتیژیی دژ بەژنان دەکات و دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"یان دەوتەوە، دوای ڕێپێوانەکە لە ناوەندی شاری فرانکفۆرت، شانۆیەک لەسەر توندوتیژی دژ بە ژنان نمایش کرا.

لە کۆتایدا چەند وتارێک لەلایەن ئۆپێرنپلاتز، لەسەر ناوی یەژەکەئە و یەنی کادن (ژنی نوێ) و ADHK و چەندین رێکخراوێکی ئەڵمانی پێشکەشکران.
ت.پ