لە فەڕەنسا کۆمەڵەی "با ببینە دەنگی ئاشتی لە کوردستان" دامەزرا

١٢١ ڕۆشنبیر و هونەرمەندی فەڕەنسی لە ١٣ی کانوونی دووەمدا کۆنفرانسێک لە مارسیلیا ساز دەکەن، وتیان: پێکەوە کۆ دەبینەوە و دەنگی ئاشتی بە ڕوونی دەبیستین.

ناوەندی هەواڵ

 

لە فەڕەنسا ١٢١ کەس لە بوارەکانی ڕۆشنبیری، هونەر، زانست، یاسا، وەرزش و سیاسەت کە لە سەرانسەری جیهاندا ناسراون، کۆمەڵەیەکیان "با ببینە دەنگی ئاشتی لە کوردستان" بۆ پشتگیریکردنی گەلی کورد دامەزراند.

 

ئانی ئێرنۆی نووسەر، ئێدگار مۆرینی کۆمەڵناس، ئاریان ئەسکاریدی هونەرمەند، پاتریک چامۆسیۆی نووسەر، جێرارد چاڵیاندی ڕۆژنامەنووس، ئێرنست ئێرنستی وێنەکێش، سێپیدە فارسی دەرهێنەر، فرانسوا چۆتای پارێزەر، جین زیگلەر، ڕاپۆرتێری تایبەتی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان، پیەر داردۆی فەیلەسوف، ئەلیس مۆگوێ، سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ "FIDH" ئۆڵڤیێر ڤێبەری دەرهێنەر، ئەکتەر ڕۆبەرت گێدیگویان و فرانسوا میتەران، سەرۆک کۆماری پێشووی فەرەنساو هاوژینەکەی دانیال کە دۆستی گەلی کوردە هەروەها کوڕەکەی گیڵبەرت میتەران بەشداری ئەم کۆمەڵەیە دەکەن.

 

هەر ١٢١ کەس ئامادەی کۆنفرانسی کۆمەڵەی ئاشتی دەبن بۆ کوردستان کە لە ١٣ی کانوونی دووەم لە مارسیلیا بەڕێوەدەچێت.

 

لە ڕاگەیەندراوێکی کۆمەڵەکەدا هاتووە: لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە مارسیلیا کۆدەبینەوە بۆ بەهێزکردنی دەنگی داوای ئاشتی کە لە تورکیاوە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، ٧ ڕۆژنامەنووسی کورد و تورک، هونەرمەند، ڕۆشنبیر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی بەپەلە بۆ پێویستی چارەسەرێکی ئاشتییانە.

 

لە کاتێکدا کە بارودۆخی کوردستان ئاڵۆز بووە و بانگەشەی پێش ئەمە "ئێمە لەم تاوانەدا هاوبەش نین ٢٠١٦" لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بە پڕوپاگەندەی تیرۆریستی و ئەو بانگەوازە پێناسە کراو سەرکوتکرا، سڵاو لەو بوێرییە دەکەین کە ئێستا نیشان دراوە  ئامانجمان ئەوەیە کە پارێزگاری لێ بکەین و دەنگیان بەرز بکەینەوە.