لە فەڕەنسا دژی دەستدرێژی زایەندی لەلایەن هاوژینێکەوە بۆ سەر ژنیک ناڕەزایەتی بەردەوامە

١٥ ژن لە فەڕەنسا لەبەردەم دادگای تاوانەکانی فەرەنسا بۆ دەربڕینی توڕەیی خۆیان لە تاوانی دەستدرێژی زایەندی کە لەلایەن هاوژینێکەوە ئەنجامدراوە ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ناوەندی هەواڵ

 

دۆمینیک پی، هاوژینی زیانبەرکەوتوو جیسێل، کە لەلایەن ٧٢ پیاوەوە دەستدرێژی زایەندی کراوەتە سەر، دوای ئەوەی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر بووە لە دۆسیەیەکی ترسناکدا، لە ٢ی ئەیلول لەبەردەم دادگا ئامادەبوو.

 

تۆمەتەکانی سەر دۆمینیک پی، پێدانی ماددەی هۆشبەرە بە هاوژینەکەی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ و بردنی ٧٢ پیاوە بۆ دەستدرێژی کردنە سەری.

 

دانیشتنەکە بە پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی تۆمەتباران دەستیپێکرد، کە ١٨ کەسیان لە دەستبەسەرکردنی پێش دادگاییکردندان، لەناویاندا دوو کەسیان بەهۆی تێوەگلانیان لە کەیسەکانی دیکەدا.

 

 نزیکەی ١٥ ژن لە دوو گرووپی فێمینیست بە ناوەکانی “Les Amazones d’Avignon” و “Osez le feminism 84  " لە بەردەم هۆڵی دادگا ناڕەزایەتیان دەربڕی و لە کاتێکدا جل و بەرگی ڕەشیان لەبەردا بوو، دروشمی “دەستدرێژکاران دەتانبینین، قوربانییەکان باوەڕتان پێدەکەن” وترایەوەو  پانکارت کە لەسەری نووسرابوو، "شۆڕش فێمینیست دەبێت" بڵێ "دەستدرێژیکردن"، "شەرمەزاری بۆ دەستدرێژیکاران" و "زۆرترین سزا پێویستە" بەرز کرایەوە.