ڕوکەن ئەحمەد: لە دژی شۆڕش و سەرهەڵدانی ژنان پلانی جدی هەیە
شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵدەگیرسێت و سێبەر دەخاتە سەر ژیانی کۆمەڵایەتیدا، لەگەڵ هەر شەڕێکدا، مافی ژنان و ئەو دەستکەوتانەی کە بە دەیان ساڵە لە خەباتدا بەدەستیان هێناوە، دەڕووخێن.
پەرچەم جودی
کۆبانێ-لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زلهێزە باڵادەستەکان ململانێی بەرژەوەندییەکانیان دەکەن لە دژی هێزە دیموکراتیکەکان کە لە خەباتدان بۆ پاراستنی دەستکەوت و بوونیان، لەناو ئەم خەباتەدا شۆڕشی ژنان دەکرێتە ئامانج، چ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چ لە ڕۆژئاوای کوردستان.
لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ ئاژانسەکەمان، ڕوکەن ئەحمەد لە بەڕێوبەری کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان باسی لەو هێرشانە کرد، کە بوونی ژنانیان کردە ئامانج، هەروەها مەترسیدارترین هێرشی پیلانگێڕی لە ڕۆژئاوای کوردستان دژی شۆڕشی ژنان و دژی شۆڕشی”ژن، ژیان، ئازادی” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام دەدرێت، زلهێزە باڵادەستەکان هەوڵدەدەن دەست بەسەر دەستکەوتەکانی ژناندا بگرن و بانگەوازی خۆیان بکەن.
هێڵکارییەکانی جەنگی جیهانی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا خەریکە شێوەی خۆی دەگرێت، لە ڕاستی ئەم شەڕەدا ژنان تووشی ئازارێکی بێئەندازە دەبن، کەواتە، چۆن ڕاستی ئەم شەڕە و دۆخی ژنان لەناو ئەو شەڕەدا هەڵدەسەنگێنن؟
جەنگی جیهانی سێیەم بە دەستگیرکردنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، بەڵام بە دەستێوەردانەکانی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا بە ڕوونی دەرکەوت، گومانی تێدا نییە کە ناتوانین وەک دوو شەڕی جیاواز مامەڵە لەگەڵ ئەم شەڕەدا بکەین، بەتایبەتی بۆ گەلی کورد، ڕێبەر ئۆجالان پێشتر هەڵسەنگاندنی ئەم پرسەی کردبوو و وتی: جەنگی جیهانی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت لە کوردستان بەڕێوە دەچێت و کورد لەم شەڕەدا مسۆگەری سەرکەوتنی بۆ دەکرێت.
کاتێک هەڵسەنگاندنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەراورد دەکەین لەگەڵ ئەو پێشهاتانەی ئەمڕۆ ڕوودەدەن، ڕاستی قسەکانی دەبینین، مەترسییەکانی جەنگی جیهانی سێیەم گەورەترە، بەڵام لە چوارچێوەی خۆیدا دەستکەوتەکانیش بۆ کورد هەڵگرتووە، بۆچی ئەم دەستکەوتانە دەوترێت؟ چونکە گەلی کورد لە سەدەی بیست و یەکدا بوونی خۆی مسۆگەر کردووە، لە سایەی سەرهەڵدانی ڕێبەر ئۆجالان.
کورد مێژوویەکی هەیە، بەرگەی کۆمەڵکوژی و شۆڕشی بێ کۆتای گرتووە، بەڵام نە پێگەی فەرمی بەدەست هێناوە و نە بوونی خۆی جێگیر کردووە، لە نێوانیاندا گەورەترین توێژ،ژنان، ڕێکخستنی نەبوو، بارودۆخی سیاسی و ڕێکخراوەیی و بەرگرییان لە نێوان ئەوانی تردا بۆ ئامادە نەکرابوو، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش کورد بە هۆی ڕێکنەخستنییەوە نەیتوانی بە شوێنی شیاوی خۆی بگات.
بۆیە لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمدا کورد دابەش بوو بەسەر دوو، پاشان چوار و زێدی خۆی بەسەر چوار وڵاتدا دابەش بووە، بەڵام لە جەنگی جیهانی سێیەمدا بە پێشەنگایەتی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بناغەیەکی تۆکمە بۆ کورد دانرا، زانیاری و ئەزموونە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکان کۆکرانەوە و وەک بنەمایەکی بەهێز بەکارهێنران، لە هەمووی گرنگتر ڕێبەر ئۆجەلان ڕزگاری ژنانی کردە بەردی بناغەی ئەم شۆڕشە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ژنان خۆیان ڕێکخست و ناوی شۆڕشەکەیان کردە شۆڕشی ژنان.
ئەمە یەکەمجارە ژنان شۆڕشێک بۆ ناسنامە و ئازادی و بوونیان دەستپێبکەن، وەک لە ڕۆژئاوای کوردستاندا نموونەی بۆ هاتووە، ئەم شۆڕشەی ژنان چۆن سیستمی گۆڕی و چارەسەری قەیرانەکانی دەسەڵاتی دەوڵەتی پیاوسالاری کرد؟
ڕەگ و ڕیشەی شەڕەکان لە دەسەڵات و هەژموونی کۆمەڵگەدایە، ئەمەش وا دەکات کۆمەڵگە بیر لە ئازادی و ناسنامە و بوونی خۆی بکاتەوە و ناچاری دەکات کۆچ بکات، ئەم هێزە باڵادەستانە کۆمەڵگە دەگۆڕن بۆ ئامرازێکی بازاڕ، وەک ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش شۆڕشی ژنان ڕێگری لەم کارە کرد و ژنانیش خۆیان بە مسۆگەری ئازادی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاند.
ڕاستە ڕێبەر ئۆجالان شۆڕشی لە ڕۆژئاوای کوردستان دامەزراندووە و سەدان ژنی شەڕڤانی وەک دیجلە و شیلان و فیدان و ئەوانی تر سەرچاوەی ئەم شۆڕشە بوون کە ئەمڕۆ باسی دەکەین، بەڵام بەشداری ژنان لە شۆڕشدا تەنها بە هەڵگرتنی چەک و بەرەو شاخ سنووردار نەبوو، بەڵکو ژنان لە کوردستان و دەرەوەی وڵات لە هەموو بوارەکاندا خۆیان ڕێکخست، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ڕێکخراوەکانی ژنان لە ئەوروپا دەرکەوتن، کە لە بەرامبەردا بنەمای شۆڕشەکەمانیان پێکهێنا، کەواتە کاتێک شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ساڵی ٢٠١١ دەستیپێکرد، پێش ئەوە بناغەکانی دانرابوو.
زۆرێک لە گروپە چەکدارەکان سەریان هەڵداوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سیستەمەکانی ئێستا لەناو دەبەن و سیستەمی نوێ لە شوێنی خۆیان دروست دەکەن، بەڵام ئەم گرووپانە ئەمڕۆ لە کوێن؟ چی دەکەن؟ وە چ زیانێک بە کۆمەڵگە و ژنان دەگەیەنن؟ لە کاتێکدا شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بۆتە نموونەیەک بۆ هەموو جیهان لە بوارەکانی بەرگری و ڕێکخستن و سیاسەتدا، ژنان خەباتێکی گەورەیان لە دژی ئەو سیستمە پیاوسالارییە ئەنجامداوە کە کۆیلەیان دەکات، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ٢٠١٣ پەیامێکی نارد کاتێک بیستبووی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان گۆڕاوە بۆ شۆڕشی ژنان، تیایدا وتی: باشە ئەم شۆڕشە گۆڕاوە بۆ شۆڕشی ژنان، بەڵام ئایا دەتوانێت بەرگەی زریانەکانی دەسەڵات بگرێت؟
بەڵێ زۆرێک لە پێکهاتەکانی دەسەڵاتی پیاوسالاری لە دژی شۆڕشی ئێمە ڕاپەڕیون، بەڵام ژنان هەموو هێرشەکانیان ڕەتکردۆتەوە و ڕایانگەیاندووە کە ئێمە ناسنامەمان هەیە و ئەگەر ئێمەش مرۆڤ بین، ئەوا مافی ژیانمان هەیە و بەرگری لە خۆمان بکەین.
ئێمە لە شنگال شاهیدی ئەوە بووین کە پێنج هەزارە ژنە ئێزدییەکانمان کەوتنە دەست داعش، بەڵام دوای ئەوەی خۆیان ڕێکخست، کەس نەیتوانی پێشڕەوی بکات بەسەر شنگالدا.
شۆڕشی ”ژن، ژیان، ئازادی” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان کەمتر نییە، لە بنەڕەتدا ئەم دوو شۆڕشە یەکسانن و هەمان بیرکردنەوە دەکەنە ئامانج، بەڵام پیلانێکی مەترسیدار لە ڕۆژئاوای کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی شۆڕشی ژنان دادەڕێژرێت، لە کاتێکدا ڕژێمە پیاوسالارەکان هێرشی بەردەوام بۆ سەر دەستکەوتەکانی ژنان دەستپێدەکەن.
ئێستا هەژموونی ڕژێمی ئێران بە ئاشکرا دیارە، بەڵام بۆچی ئەم هێرشانە لەم کاتەدا ڕوودەدەن، کە وڵات شاهیدی شۆڕشێکی گەلانە بۆ گۆڕینی ڕژێم؟
شۆڕشی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرنگییەکی جوگرافی بێئەندازەی هەبوو، بە تایبەتی، وەرگرتنی فەلسەفەی ”ژن، ژیان، ئازادی” ڕۆڵێکی سەرەکی لەم شۆڕشەدا بینی، بەو پێیەی ژنان واتای ژیان پێناسە دەکەن، ژیان وستای ئازادی دیاری دەکات، ئێستا شەڕی بەردەوامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەوڵدەدات ئەم شۆڕشە لە ژنان دوور بخاتەوە.
هەروەک چۆن هەوڵی سەرکوتکردنی شۆڕشی ژنانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕێگەی باندە تاوانکارەکانەوە دا، هەمان سیناریۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش دووبارە دەبێتەوە، لە ئێران شۆڕشێک بە پێشەنگایەتیکردنی ژنان لە دژی دەسەڵاتێکی دەسەڵاتدار هەڵدەقوڵێت، کە نکۆڵی لە بوونی کۆمەڵگە دەکات و ڕۆژانە خەڵک لەبەردەم چاوی جیهاندا لە سێدارە دەدات، لە سەردەمی ئەم دەسەڵاتەدا ژنان ناچارن بە ژێردەستەیی بمێننەوە و بە پێچەوانەی ویستی خۆیان حیجاب لەبەر بکەن، لەبەرئەوەی ژنان ئامانجن، پێشەنگایەتی شۆڕشیان لەدژی دەسەڵات کردووە، بەڵام ئەمڕۆ هێرشەکان بۆ سەر ئێران لە هەوڵدان بۆ ڕفاندنی شۆڕش پەرەی سەند.
ژنان باجی قورسیان داوە بۆ گۆڕینی ئەم دەسەڵاتە و بەرگەگرتنی ئەشکەنجە و کوشتن و لەسێدارەدان، ژنان بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران هەوڵیان داوە، بەڵام هێرشەکانی ئێستا لە قازانج و خواستی دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوەیە.
شۆڕشی ”ژن، ژیان، ئازادی” ئامانجی پاراستنی دەستکەوت و بەهاکانی کۆمەڵگە و ژنانە، کاتێک ژینا ئەمینی ڕەتیکردەوە هیچ کەسێک دەستوەردان لە ژیانیدا بکات و ڕایگەیاند، "قژ و جەستەم هی منە" و بە هێنانەوەی ئەم دروشمە، هەزاران ژنی دیکەش پەیوەندییان پێوەکرد و ئەم شۆڕشە بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە.
ئێستا لە سەرانسەری جیهاندا ”ژن، ژیان، ئازادی” تەنها بە کوردی نووسراو، بەڵکو هیچ زمانێکی تر بەکارنەهێنراوە، بەڵام ئێستا دەیانەوێت ئەم دۆخە بگۆڕن و مافەکانی ژنان داگیر بکەن، هەروەها پێم وایە ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەو ژنانەی پشتیوانی ئەم شۆڕشە دەکەن، هیچ دەسەڵاتێک قبوڵ ناکەن کە دەستکەوتەکانیان بدزێت.
ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر بۆ تێکۆشان بۆ پاراستنی شۆڕشی ژنان و دەستکەوتەکانی و دەستەبەرکردنی بەردەوامییەتی، لەم پرۆسەی سستەدا چی لە هەموو ژنێک دەخوازرێت؟ وە چ جۆرە کۆکردنەوەیەک پێویستە؟
ئامانجی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، دڵنیابوونە لەوەی هیچ ژنێک لە ڕێکخراوەکە دوور نەخرێتەوە و یەکڕیزی ژنان بەرقەرار بکات، بۆچی؟ چونکە ژنان دەبێ وەک نەتەوەیەک خۆیان ڕێکبخەن، ڕاستە لە ئێستادا گروپە جیهادیەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان هێرش دەکەنە سەر ژنان، بەڵام لە ئەوروپاش جەستەی ژنان دەقۆزرێتەوە، لە شوێنەکانی دیکەش لە ڕێگەی ئایین و ڕێگەی ترەوە ئازاردەدەرێن هەر بەو هۆیەشەوە سەرەتا داوا لە ژنانی کورد کرا کە پێسەنگایەتی هەوڵی یەکگرتوویی نەتەوەیی بکەن و هەنگاوی بەرچاو لەو پێوەندییەدا نراوە.
بەڕاستی کێشە لە یەکگرتوویی نەتەوەیی کورددا هەیە و زۆرێکیان هەوڵی دابەشکردنی کورد دەدەن، بۆیە یەکێتی نەتەوەیی یەکگرتوویی ژنان بەهێز دەکات و ئەگەر ئەم یەکڕیزییە بەهێز نەکرێت ئەم شەڕە بەردەوامە زیانێکی بێئەندازەی لێدەکەوێتەوە چونکە بە واتای وێرانکردنی کۆمەڵگە و خاک و کاولکاری و هاندانی کۆچکردنە.
لەم ڕووەوە ژنان زۆرترین کاریگەرییان لەسەرە، بۆیە پێویستی یەکگرتوویی ژنان و خۆڕێکخستن و داننان بە مێژووی خۆیان لە بەرامبەر هەموو ئەم هێرشانەدا تیشکی بخرێتە سەر، مێژوو شاهیدی زۆرێک لە تەڤگەریەکانی ژنان بووە و ناوی بەهێز و کاریگەر سەریان هەڵداوە، بەڵام لەبەر ئەوەی خۆیان ڕێکنەخستووە و لە دژی هەژموونی پیاوان خەباتیان نەکردووە و بەرگرییان لە خۆیان نەکردووە، پاشەکشەیان کردووە بۆ هەنگاوی یەک، بۆ ئەوەی ئەم سیناریۆیە دووبارە دەبێتەوە و دەگەڕینەوە بۆ خاڵی دەستپێک، ئێمەی ژنان پێویستمان بە یەکڕیزییە لە بەرامبەر ئەو هێرش و پیلانانەی کە لە دژی ئێمە داڕێژراون.
ئێمە وتمان پیلانێک لە دژی کۆمەڵگە هەیە، بەڵام لە ناوەڕۆکەکەیدا پیلانێکە دژی ژنان، ژنێک کە دەسەڵات قبوڵ نەکات و سازش لەسەر جەستەی خۆی نەکات و خۆی بە ژن بزانێت، بە هەموو واتایەکی وشەکە ژنە.
لە بەرامبەر ئەم ئاڵەنگاری و بەئامانجگرتنانەدا، بە تایبەت بۆ ژنانی ڕۆژئاوا لە قۆناغی داهاتوودا پەیامتان بۆ ژنان چییە؟
تێکۆشانی ئێمە وەک ژنان، بەتایبەتی لە بواری بەرگریدا، بە ئیرادەیەکی بێ چەواشەکاری بەردەوام دەبێت، ئەمڕۆ ئێمەی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان خەباتێکی گەورە لە دژی حکومەتی کاتی بەڕێوە دەبەین.
١٣ ساڵە خەباتمان کردووە بۆ سیستەمی هاوسەرۆکایەتی و هۆشیاری ژنان و ئەو دامەزراوە و ڕێکخراوە زۆرانەی ژنان کە بناغەی کۆمەڵگەیان پێکهێناوە بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشە کۆمەڵایەتییە سەرهەڵداوەکان، ئێمە شەڕمان لەگەڵ ئەو ناوەڕۆکیانەی ئایین و دواکەوتوویی و شتی تردا کردووە کە هەوڵی دابەشکردنی سیستەمەکەمان وەک ژن پێیان دەدەن، بەڵام خەباتی ئێمە وەک ژن، بەتایبەتی لە بواری بەرگریدا، بە ئیرادەیەکی بێ چەواشەکاری بەردەوام دەبێت.
ئەوانەی داعشیان تێکشکاند، کچەکانی ئێمە و یەکینەکانی پاراستنی ژنان ”یەپەژە” بوون. ئەوانەی تاریکییان لە کۆمەڵگاکەمان ڕەواندەوە، ژنانی پێشەنگ بوون، هەر لەبەر ئەم هۆکارە دەیانەوێت ئێمە لە بەرگری و سیاسەت و دیپلۆماسی و هاوسەرۆکایەتی دووربخەنەوە، بەڵام ئەم سیستەمە لە ڕێگەی خەباتێکی توندەوە بەرگری لێدەکرێت.
ئازادی بە ئاسانی بەدەستنایەت، بەڵکو لە ڕێگەی قوربانیدانەوە بەدەستدێت، بۆ ئەوەی ئێمەی ژن بگەین بە ئازادی، پێویستە هەموو ئەو پیسیانەی سیستەمی دەوڵەتی پیاوسالاری کە لە کەسایەتییەکانماندا چەسپاوە، بسووتێنین و ئازادیی ڕاستەقینە بەدەست بهێنین.