لە دۆزی گوڵستان دوکۆ دوو ژێرئاوگەڕ دەستگیر کران
لە دۆزی گوڵستان دوکۆدا دەرکەوت کە دوو ژێرئاوگەڕ بە ڕێنوێنیی پارێزگاری ئەو دەمە، بەڵگەی دەستکردیان دروست کردووە، هەردوو ژێرئاڤوان بە تۆمەتی "گۆڕینی بەڵگەکان" دەستگیر کران
ناوەندی هەواڵ
لە دۆزی گوڵستان دوکۆدا دوای چەندین ساڵ، لە هەر ڕۆژێکدا پەرەسەندنی گرنگ ڕوو دەدەن، ئەو دووژێرئاوگەڕ(غواص)ەی کە لە کاتی گەڕاندا دەستوەردانیان لە بەڵگەکان کردبوو، دەستگیر کران.
بەگوێرەی هەواڵی ژننییوز”JINNEWS” لە چوارچێوەی ئەو لێپرسینەوەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئەرزڕۆمەوە دەست پێ کراوە، هەردوو ژێرئاوگەڕ (غواص)ەی کە لەو دەمەدا لەلایەن تونجایسۆنێل پارێزگاری ئەو کاتی دێرسمەوە ڕاسپێردرابوون، ڕەوانەی دادگا کران و بە تۆمەتی ”گۆڕینی بەڵگەکان” دەستگیر کران.
بەڵگەنامەی فەرمی درۆینە و ڕاپۆرتی شارەزایان
ئاماژەی بەوەشکرد، کە هەردوو ژێرئاوگەڕ (غواص)ی سەر بە یەکەی لێکۆڵینەوەی شوێنی ڕووداو لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی خەرپێتی، لە کاتی کارەکانی گەڕاندا لە بەنداوەکەدا کاغەزێک و مەقەستێکیان دۆزیبووەوە و ئەمانەیان وەک بەڵگە نیشان دابوو، لە بەڵگەنامەی فەرمی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا بانگەشە ئەوە کرا کە لە نزیک پردی دینار، یاداشتنامەیەک بە ناوی گوڵستان دوکۆ و پارچەیەک بە نووسینی ”فشاری دەروونی لەسەر ماندەکرێت” دۆزراوەتەوە.
بەڵام ڕاپۆرتی کەسانی شارەزا ئەم یارییەی پووچەڵ کردەوە و وترا کە: هیچ کاغەزێک بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت بە تەنیا بۆ ماوەی ١٤ مەتر لە ژێر ئاودا بمێنێتەوە، لەسەر ڕووی ئاوەکە بێت و بڕوات.
خێزان و ڕای گشتی سەرقاڵ کران
ئاشکرا کرا، کە ئەم ژێرئاوگەڕ (غواص) بەم یارییانە بوونەتە بەشێک لە یاریی بەنداوی ٢٢٠ ڕۆژەی تونجای سۆنێل و بە مانگان هەم خێزان و هەم ڕایی گشتییان سەرقاڵ کردووە، بە دەستگیرکردنی هەردوو ژێرئاوگەڕ (غواص)ەکە، ڕووی ڕاستی سیاسەتە تایبەتەکانی ناو دۆزی گوڵستان دوکۆ، جارێکی دیکە دەرکەوت.