لە دژی هێرشەکانی سەر کۆبانێ لە حەلەب ڕاگەیەندراو درا

ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی حەلەب لە دژی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شاری کۆبانێ ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی حەلەب لە دژی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شاری کۆبانێ ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

حەلەب

 

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لەم دواییەدا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان خەڵکی مەدەنی لە شاری کۆبانێ و گوندنشینەکانی کردە ئامانج ، ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی حەلەب لەبەردەم ناوەندی کۆمەڵەی کەسوکاری شەهیدان لە گەڕەکی شێخ مەقسودی خاربی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، هاوکات وێنەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی کۆبانێ کە لە ئەنجامی بۆردوومانی فرۆکە بێ فرۆکەوانییەکانی دەوڵەتی تورک گیانیان لەدەستدا، بەرزکرایەوە و راگەیەندراوەکە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی کۆمەڵەی کەسوکاری شەهیدان ڕەوشەن محەمەد خوێندرایەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر شاری کۆبانێ لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و هەروەها ڕق و کینەی خۆیان لە کوردانی ناوچەکە لە ڕێگەی بۆردوومانەکانیان و کارە پیسەکانیان نیشان دەدەن، لەم چەند مانگەی دواییدا دەوڵەتی تورک هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردووە و هاوکات شاری کۆبانێی کردە ئامانج و کۆمەڵکوژیی لە دژی خەڵکی ئەو هەرێمە ئەنجامداوە ئەمە یەکەم جار نییە کە دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فرۆکەوە هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و بەتایبەتی ژنان و منداڵان.

ئەم هێرشانە جارێکی تر ئەوە دەسەلمێنن کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان دەوڵەتی تورکیای فاشیست و داعشدا نییە شکستهێنانی داعش لە ڕەقە و کۆبانێ ڕقی دەوڵەتی تورکی لە دژی کوردانی ناوچەکە زیاتر کرد، بەمەبەستی تۆڵەسەندنەوەی لە هەرێمی کۆبانێ و ئەنجامدانی ئەو جۆرە هێرشانە ئەم کردەوانەی دەوڵەتی تورک هێڵە سوورەکانی تێپەڕاندووە و دژایەتی هەموو مرۆڤایەتی دەکات و بە تایبەتی دوژمنایەتی گەلی کورد دەکات، ئێمە دەزانین کە مەبەست لە دەوڵەتی ژێردەستە کە هێزی خۆیان بەسەر خەڵکدا دەچەسپێنن ئەوەیە کە ئیرادەیی و ڕۆحی بەرخۆدان لە گەلاندا تێکبشکێنن، دەوڵەتی تورک بەرەو کۆتایی دەچێت و لە لاوازی سیاسی و ئابوورییەوە هێرش دەکاتە سەر ئێمە.

بەم هۆیەوە دەیەوێت خۆی بەدوور بگرێت لە تەرکیزکردن لەسەر لاوازی خۆیان، هێرشکردنە سەر شارە ئازادکراوەکان بووە هۆی ئەوەی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ بەناوی عەبدۆ مستەفا حەنیفی قاچی لە دەست بدات  ئەم شتانە دەبێتە شەرم بۆ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و منداڵان کە بانگەشەی مرۆڤایەتی دەکەن، ئایا منداڵان هەڕەشەن بۆ سەر دەوڵەتی تورک؟ دەوڵەتی تورک ئەو منداڵانە تۆپباران دەکات.

ئێمە وەک کۆمەڵەی خانەوادەی شەهیدان لە حەلەب، بە توندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستی و شەڕانەی دەوڵەتی تورک و هێرشەکانی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەین بێدەنگی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی هێزەکانی بەرگری ئاشتی و هاوپەیمانەکانیان پشتیوانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرن، هاوکات داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و یاساییەکان دەکەین کە فشار بخەنە سەر دەوڵەتی تورکیای فاشیست بۆ ڕاگرتنی ئەو کارە نائەخلاقیانەی کە هەموو پێوانە و پەیماننامەکانی نێودەوڵەتی پێشێل دەکەن و هەڵوێستی جدییان بەرامبەر ئەو هێرشانە هەبێت".

 

بەیاننامەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" و "بمرێ داگیرکەر" کۆتایی هات.