لە دژی هێرشە داگیرکاریەکانی تورکیا، هونەرمەندان لە سلێمانی گردبوونەوە

دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ژمارەیەک لە هونەرمەندانی باشور و باکوری کوردستان لە سلێمانی گردبوونەوەو داوایان لە لایەنە کوردییەکان کرد بەرژەوەندی نەتەوەیی لەبەرچاو بگرن.

ناوەندی هەواڵ

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٢ی نیسان، ژمارەیەک لە هونەرمەندانی باشور و باکوری کوردستان لە شاری سلێمانی دژ بە پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باشوری کوردستان گردبوونەوەو ناڕەزاییان دەربڕی.

 

ئیبراهیم ئەحمەد، بەیاننامەی هونەرمەندانی خوێندەوەو وتی: "جارێکیتر دەوڵەتی تورک، هێرشێکی دڕندانەی ئەنجامدا، بە مەبەستی داگیرکردنی باشوری کوردستان، کە بە خوێنی هەزاران لە ڕۆڵە دڵسۆزەکان ڕزگار بووە".

 

وێڕای ئیدانەکردنی هێرشە داگیرکارییەکە داواشیان لە هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکانی کورد کرد، بە گژ ئەم داگیرکاریەی دەوڵەتی تورکدا بچنەوە، ڕێگە نەدەن باشوری کوردستان ببێتە گۆڕەپانی شەڕێکی هەرێمی و خەڵکەکەشی ڕووبەڕوی چارەنوسێکی نادیار نەکەنەو، تەنیا ڕێگەی شەرەفەمەندانە ئەوەیە بەرژەوەندی نەتەوە لە بەر چاو بگرن، بە یەکدەست بە گژ داگیرکاریدا بچنەوە".

 

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، " پاساوی دەوڵەتی داگیرکەری تورک زۆر لەوە زیاترە کە باسی دەکات، وەکو خۆیان وتویانە، ئەگەر لە مەریخیش قەوارەیەک بە ناوی کوردوە هەبێت لە ناوی دەبەن.