لە دوای ١٢ کاتژمێر شوێنی فڕۆکەکە دۆزرایەوە

فڕۆکەکە ٦٢ سەرنشینی پێبووە و دوای چوار دەقە لە دەستپیکردنی گەشتەکەی کەوتۆتە دەریاوە.

ناوەندی هەواڵ

 

نیوەڕۆی دوێنێ کاتژمێر ٢ سایتی "فلایت رادار-٢٤" هەواڵی دیار نەمانی فڕۆکەی بۆینگ-٧٣٧ی بڵاو کردەوە و هەرزوو هێڵی ئاسمانی سریوجایا-ی ئەندەنوسی دەستی بە گەڕانەکانیان کرد بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەکە.

پاش ١٢ کاتژمیر لە گەڕان بە دوای فڕۆکەی بۆینگ-٧٣٧دا دواجار لە ناو دەریای جاوە لە زەریای هندی-دا دۆزراوەتەوە، کە بە ٦٢ سەرنشینەوە لە فڕۆکەخانەی جاکارتاوە دەستی بە گەشتەکەی کرد بەرەو پارێزگای کالیمانتان و دوای چوار دەقە لە خەتی ڕادار دەردەچێت و دەکەوێتەوە زەریاوە.

لە دوای دۆزینەوەی فڕۆکەکە قوربانیان و پارچەی فڕۆکەکە و کەلوپەلەکانیان لە ناو زەریادا بووە و تەنها توانراوە چەند تەرمێک و بەشێک لە کەلوپەلەکان دەربهێنرێنەوە.

 

ت.پ