لە دۆسیەی نارین گوران بڕیاری درێژەدان بە دۆخی زیندانی درا
لە دانیشتنی دۆسیەی کوشتنی نارین گوران بڕیاری درێژەدان بە دۆخی زیندانی بۆ تۆمەتبارانی دەستگیرکراو درا.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ٢١ی ئاب لە گوندی چولی سەر بە ناوچەی ڕێزانی ئامەد منداڵێکی کچێکی تەمەن ٨ ساڵ بە ناوی نارین گوران کوژرا، یەکەم دانیشتنی دۆسیەی کوشتنی نارین لە دادگای هەشتەمی تاوانە قورسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو، دانیشتنەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو و گوێ لە تۆمەتباران و شایەتحاڵەکان گیرا، لە لێکۆڵینەوەکەدا تۆمەتبار و شایەتحاڵەکان لێدوانی ناتەبایان داوە، تۆمەتبار و بەشێک لە شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە لە کاتی دەستبەسەرکردندا مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە.
زۆر پرسیاری پەیوەست بە مردنی نارین وەڵام نەدرایەوە، لە لێدوانەکاندا وشەی "نازانم" و "بیرم نییە" وترا، بنەماڵەی گوران و کەسوکاریان نەوزات بەختیاریان بە تاوانبار زانی، بەختیار بنەماڵەی گورانیش تاوانبار دەکات.
لە میانی دانیشتنەکەدا داواکاری گشتی داوای درێژەدان بە دەستبەسەرکردنی یوکسەل گوران، دایکی نارین و ئەنەس گوران، برای نارین و سەلیم گوران، مامی نارین و نەوزات بەختیاری دراوسێیانی دەرکرد.
دادگا دوای بەرگرییەکان بڕیاری کاتی خۆی دا؛ دادگا بڕیاریدا داواکارییەکەی عارف گوران و جێگرەکەی قبوڵ بکات، پەیوەندیکردن بە سەندیکای پارێزەرانی ئامەد قبول دەکات، پارێزەر لەUYAP "سیستمی زانیاری کورتەنامە" زیادکردن و هەروەها وەزارەتی خێزان و سیاسەتی کۆمەڵایەتی بەشدار ببێت.
ئەمە لە کاتێدایە داواکارییەکەی ڕەتکردەوە کە باران گوران وەک سکاڵاکار بەشداری بکات، دادگا بڕیاریدا بەردەوام بێت لە دەستبەسەرکردنی هەر ٤ تۆمەتبارەکە، دانیشتنی دۆسیەکە بۆ ٢٦ی کانوونی دووەم دواخرا.