لە دەریای ئیجە دوو ژن و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
بەلەمێکی کۆجبەران لە کەناراوەکانی یۆنان لە دەریای ئیجەدا ژێرئاو کەوت و بەهۆیەوە چوار کۆچبەر خنکان کە دووانیان کوردن و دایکێک و منداڵەکەیین.

ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ٢٨ی تشرینی دووەم، ئاژانسی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە بەلەمێکی کۆجبەران لە کەناراوەکانی یۆنان لە دەریای ئیجەدا ژێرئاو کەوتووە و بەهۆیەوە چوار کۆچبەر خنکاون و ١٦ کۆجبەریش ڕزگار کراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا تەرمی چوار کۆچبەر دۆزراونەتەوە کە دوانیان ژنن و دوانیشیان منداڵن و گەڕان بەدوای دۆزینەوەی ئەو کۆچبەرانەی بێسەروشوێنن بەردەوامە.
ئەوەشخراوەتەروو، ناوەندی هەماهەنگی گەڕان و ڕزگارکردنی یەکگرتوو توانیویەتی ١٦ کۆچبەر رزگار بکات.
بەپێی زانیارییەکان لەو دوو ژن و دوو منداڵەی گیانیان لەدەستداوە، ژنێک و منداڵێک کوردن کە دایکێک و منداڵەکەیەتی و خەڵکی چەمچەماڵن.