لە کەرکوک و دهۆک هێرشەکانی سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب شەرمەزار کرا
لە کەرکوک و دهۆک هێرشی چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا بۆسەر شێخ مەقسودو ئەشرەفییە شەرمەزار کراو داوای ڕاگرتنی شەڕ کرا.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ لە باخچەی خیام لە بەرانبەر قەڵای کەرکوک بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە چالاکوانان، مامۆستایان، مامۆستایانی ئاینیی و هاوڵاتییانی شارەکە گردبوونەوەیەک بۆ پاڵپشتی هاوڵاتییانی ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێوەچوو و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسییدا لەلایەن کازم عەلی مامۆستاوە، بڕاگەیاندراوی چالاکییەکە خوێندرایەوەو تێیدا هاتووە: ئێمە داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەکەین ئاوڕێک لە ڕابردووی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری خۆرهەڵاتی سووریا بدەنەوە، کە چۆن شەڕڤانان پاڵەوانی جیهان بوون و لە پای ئەوەی توانییان گەورەترین هێزی تیرۆریستی داعش تێکبشکێنن و جیهان لە داگیرکاری و خوێنڕشتنی زیاتر بپارێزن.
وتیان: لهو كاتهی جۆلانی ڕابردوو و محەمەد شەرعی ئێستا، بەشێک بوو لەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە و ئەمڕۆش به ههمان بهرنامه و مهبهستی جارانهوه، هێرش و پەلامار بۆ سەر هەردوو گەڕەکی کوردنشین لە شاری حەلەب (ئهشرهفییه و شێخ مهقسوود) بەردەوامە و سوپای عهرهبی سووری خەڵک ئاوارە و كۆمهڵكوژ و جینۆساید دهكات.
لە كۆنگرەكەدا بەشداربووان چەند داواكارییەكیان خستەڕوو، كە پێكهاتبوون لەمانە:-
یەکەم ـ ڕاوەستانی شەڕ لە هەموو بەرەکان.
دووەم ـ کشانەوەی سوپای سووریای عهرهبی و میلشیا تیرۆریستییهكانی سهر به توركیا، لە هەردوو گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود.
سێیهم ـ سپاردنی ئاسایشی ئەو دوو گەڕەکە بە هێزێکی ئاشتیپارێزی ئەورووپی هاوشێوەی باشووری لوبنان.
چوارهم ـ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان و پاراستنیان لهو دهستدرێژییانهی دهكرێته سهریان.
پێنجهم ـ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی سووریا بە چاودێری نێودەوڵەتی.
شەشەم– دەروازەی سێمێالکا بکرێتەوە و حکومەتی هەرێم سەرپەرشتی هاتوچۆی هاوڵاتییان بکات بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوا.
هەر ئەمڕۆ مامۆستا و خوێندکارانی پەیمانگای پیشەیی ڕەند لە شاری دهۆک، لە گردبوونەوەیەکدا بۆ پاڵپشتیکردن لە بەرخۆدانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە و شەرمەزارکردنی هێرشی چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا ڕایانگەیاند، بە هەموو شێوەیەک هێرشەکان بۆسەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب شەرمەزار دەکەین.
ئاماژەیان بەوەش کرد، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی دەکەین، کە لەسەر ئەم پرسە بێدەنگ نەبن.
هاوکات، داوا لە هێزە سیاسییە کوردییەکانی باشووری کوردستان دەکەین، کە یەکڕیزبن و هەڵوێستیان لە بەرانبەر ئەم هێرشانەدا هەبێت.