لە چەمچەماڵ ژنێکی ٢١ ساڵ بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا
لە شارەدێی شۆڕش لە چەمچەماڵ ژنێکی گەنجی تەمەن ٢١ ساڵ بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا و شوێنەواری کڵاشینکۆف بە جەستەیەوە دیارە.
ناوەندی هەواڵ
ئێوارەی دوێنێ کاتژمێر ٧:٠٠ تەرمی ژنێکی ٢١ ساڵ بە ناوی ش.ع. دانیشتووی گەڕەکی قەرەهەنجیرییەکانی شارەدێی شۆڕش براوەتە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو و شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە، وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە بۆ لێکۆڵینەوە تا بزانرێت کوژراوە یان خۆکوژی بووە.