" لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بێدەنگ نابین"

ژنانی عەشتار لە کەمپی مەخمور داوا لە عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بێدەنگ نەبن و هەڵوێستیان هەبێت. مەخمور

 

ژنانی عەشتار لە کەمپی مەخمور داوا لە عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بێدەنگ نەبن و هەڵوێستیان هەبێت.

مەخمور

 

ئەنجومەنی ژنانی عەشتار لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور سەبارەت بە هەڕەشە و هێرشەکانی سەر کامپەکە لەلایەن دەوڵەتی تورک، کۆبوونەوە و ڕاگەیاندراوێکیان لەلایەن غوربەت ئیشلەک دەربارەی هێرشەکان بۆ سەر باشووری کوردستان خوێندەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بە چەند خاڵێک دا: " هەمیشە دەوڵەتی تورک خاوەنی زیهنییەتێکی فاشیستە و ئامانجی داگیرکردنی هەموو باشووری کوردستان و لەناوبردنی دەستکەوتەکانی چەندین ساڵەی نەتەوەی کوردە، بەهۆی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کەمپی مەخمور لەم چەند ڕۆژەی پێشوودا ژنانی کەمپی مەخمورداوا لە حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین بەرامبەر بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورک چی تر بێ هەڵوێست نەبن و ئەرکی خۆیان بەجێ بهێنن چونکە ئەوان بەرپرسیارن لە هەموو ئەو مەترسییانە کە ڕووبەڕووی دەبینەوە و بوونە قوربانی خەڵکی ناو کەمپەکە."

هەروەها ئاماژەیان بەوەدا: ماوەی چەندین ساڵە داگیکەر و دوژمنان چەندنین کاری نا مرۆڤانە و کۆمەڵکوژی بەرامبەر نەتەوەی کورد ئەنجام دەدەن، هەروەها لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: هەرچەندە کەمپی مەخمور بە فەرمی لە لایەن نەتەوە یەکگرووەکانەوە ناسێنراوە بەڵام دەوڵەتی تورک بونی پەکەک وەک بیانوویەک بەکاردەهینێت و بۆردوومانی دەکات، هەرچەندە مێژوو شاهیدی ئەوە دەدات کە  ئامانجی ڕاستەقینەی دەوڵەتی تورک لە ناوبردنی گەلی کورد و سەرجەم باشووری کوردستانە، بۆیە وەک ژنان داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەین یەکگرووتی بپارێزن یەکریزی گەلی کورد نەشێوێنن دژی داگیرکەران تێبکۆشن لە پێناو کورستانێکی ئازاد و ئارام بۆ سەرجەم نەتەوەکان بێ جیاوازی.