لە بەنداوی تشرین گورزی کوشندە لە چەتەکان وەشێندرا
هەسەدە دەڵێت: هێزەکانمان بە هاوبەشی یەپەژە سێ هێرشی چەتەکانی جۆلانییان لە بەنداوی تشرین بەرپەرچدایەوە و دوو تانک، زرێپۆشێک و دوو ئۆتۆمبێلی دۆشکەهەڵگر و بلدۆزەرێک تێکشکێندرا .
ناوەندی هەواڵ
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک "هەسەدە" زانیاری نوێی لەبارەی هێرشی گرووپە چەتەکانی سەر بە حکومەتیی کاتی سووریا و دەوڵەتی تورک لە بەنداوی تشرین بڵاوکردەوە.
هەسەدە وتی: هێزەکانمان بە هاوبەشی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە"، سێ هێرشی چەتەکانی سەر بە دیمەشقیان لە بەرەی بەنداوی تشرین تێکشکاندووە.
سەبارەت بە زیانەکانی چەتەکانیش ئاماژەی بەوەداوە، دوو تانک، زرێپۆشێک و دوو ئۆتۆمبێلی دۆشکەهەڵگر و بلدۆزەرێک تێکشکێندران، پێکدادانەکان ئێستاش بەردەوامن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوو ڕۆژە گرووپە چەتەکان ڕێککەوتنی جێگۆڕکێی هێزەکانی هەسەدەیان پێشێلکردووە، بەهۆیەوە شەڕو پێدادانی سەخت دروست بووە.