لە بەغدا پیاوێک دەستدرێژی کردە سەر منداڵێکی شەش ساڵان

پیاوێکی تەمەن سەرو ٤٠ ساڵ دەستدرێژی کردە سەر کچێکی تەمەن شەش ساڵ و لەئێستادا دەستگیرکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، کەسێک لە ناوچەیەکی شآری بەغدا کچێکی تەمەن شەش ساڵ و برا بچوکە سێ ساڵانەکەی ڕفاندووە و بردوونی بۆ ماڵی خۆیان کە نزیک بوون لەیەکەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکراوە، دوای ئەوەی منداڵە سێ ساڵانەکە دەستی بە گریان کردووە، ئەوی لە ماڵەکە کردووەتەوە دەرەوەو دەستدرێژی کردووەتە سەر منداڵە کچە شەش ساڵانەکە".  

  

ئەوەش خراوەتەڕوو کە لەدوای چەند کاتژمێرێک تۆمەتبارەکە کچەکەی ئازاد کردووە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ماڵەوە، دواتر دوای زانینی ڕووداوەکە خێزانی منداڵەکە سکاڵایان لە پۆلیس کردووە و تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.

  

بەپێی زانیارییەکان منداڵەکە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی شاری بەغدایە و لەژێر چاودێریدایە.   

  

وێنەی تۆمەتبارەکە لە سۆشیاڵ میدیای عێراق بڵاوبووەتەوە کە تەمەنی ٤٤ ساڵە و دەوترێت کە کارمەندی پۆلیسە.