لە بەدلیس دایکی ئاشتی دەستگیرکرا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر چەند ماڵێک لە شاری بەدلیس و ناوچەکانی تیتوان و خەڵات، ١٧ هاوڵاتی دەستبەسەرکران، لەنێو ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون، بەدریە تالاش، دایکی ئاشتی هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیکوتایە سەر زۆرێک لە ماڵەکانی بەدلیس و تیتوان و خەڵات، لەو هەڵمەتانەدا ١٧ کەس دەستبەسەر کرا، لە نێویاندا بەدریە تالاشی، دایکی ئاشتی تێدایە، ئەوەش زانراوە کە فەرمانگەی سەرۆکی داواکاری گشتی بیتلیس بە بیانووی "پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراوێک" فەرمانی دەستبەسەرکردنی دەرکردووە و دەستگیرکراوەکانی بردووە بۆ بەشی پۆلیسی بەدلیس.

 

ئەوەش زانراوە کە لە کاتی هەڵمەتەکاندا دەستگیرکراوان  ئەشکەنجە دراون، لەناو دەستگیرکراوەکاندا بەدریە تالاش، دایکی ئاشتی و  چوار ژنی دیکە هەن، پێشبینی دەکرێت ژمارەی دەستبەسەرکراوان زیاد بکات.