لە بەڕازیل بەهۆی لافاوەوە ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی دروستبوونى لافاو لە ناوچە شاخاوییەکانى ڕیۆ دی جانیرۆ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەڕازیل ١٢ كەس گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەوال
میدیاکانى بەرازیل لە بارەی ژمارەی زیانبەرکەوتووانی لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردووی وڵاتەكەیان ، لە زارى بەرپرسانی ڕیۆ دی جانیرۆوە بڵاویان کردووەتەوە، لە ڕۆژی هەینی ڕابردووەوە لافاوێكی بەهێز ناوچەکەمانى گرتووەتەوە، بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ١٢ کەس و دەیانى دیکەش برینداربوون.
كلاودیۆ كاسترۆ، پارێزگاری پێترۆپۆلیس لە بەڕازیل ڕایگەیاندووە، دۆخى ئەو ناوچانەى لافاوەکەى تێدا درووستبووە مەترسیدارە.
لە ساڵی ٢٠٢٢ش زیاتر لە ٢٣٠ كەس لە شاری پترۆپۆلیس بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە.