لە باشووری ئەفریقا چالاکی لە دژی لەسێدارەدان ڕێکخرا

ژنان لە پارێزگای گاوتینگی ئەفریقای باشوور چالاکیان بۆ پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی بەڕێوەبرد کە لەلایەن ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوەو وتیان: تا هەموو خەڵک ئازاد نەبن، ناوەستین.

ناوەندی هەواڵ

 

یەکێتی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار" یادی شیرین عەلەمهولی و هاوڕێکانی کردەوە کە لە ٩ی ئایاری ٢٠١٠ لە سێدا دران، تەڤگەری "نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد"ی دەستپێکرد.

 

بە مەبەستی شەرمەزارکردنی سزای لەسێدارەدان لەلایەن ئێرانەوە بۆ ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی و چالاکوان شەریفە محەمەدی و بۆ پشتیوانی لە تەڤگەرەکە، ژنان لە باشووری ئەفریقا چالاکییەکیان ڕێکخست  بەمەبەستی بەشداریکردن لە تەڤگەری "نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد"، ڕۆژی ١٠ی ئاب لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە پریتۆریا چالاکییەک بەڕێوەچوو.

 

ڕێکخراوەکانی وەک گروپی ژنانی پارکی ئازادی شەهید ئیڤانا هۆفمان ئەباهلالی، تەڤگەری هۆشیاری ڕەشپێستەکان و شەهید ئارۆن بوشنەل، ڕێکخراوی خۆراک نەک بۆمبی نێودەوڵەتی، ئەو چالاکییەیان ڕێکخست.

 

 لەو بۆنەیەدا پەیامی "ئێمە ڕژیمی چەپەڵی ئێران شەرمەزار دەکەین" درا.

 

لە بەیاننامەیەکدا وتیان: پلانمان هەیە بەردەوام بین لە ڕێکخستن و پێکەوە کارکردن بە گیانی یەکڕیزی ژنان بۆ ئەو کەسانەی بەهۆی نادادپەروەرییەکانی ئەو سەردەمە لەسێدارە دراون و ڕووبەڕووی سەختی بوونەتەوە، تا هەمووان ئازاد نەبن، ناوەستین.