لە ٦٥ حاڵەتی خۆکوشتن، زۆرینەیان ژن بوون

هەتا ئێستا ئامارە فەرمییەکانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٠ کۆنەکراونەتەوە، بەڵام بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ تا کۆتایی ئەو ساڵە ٣٧٥ حاڵەتی خۆکوشتن تۆمار کراوە جگە لە هەرێمی کوردستان.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق- نوسینگەی کەرکوک، ئاماری خۆکوشتنی لە پارێزگای کەرکوک بڵاو کردەوە، تیایدا هاتووە لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٦٥ حاڵەتی خۆکوشتن تۆمار کراون، کە زۆرینەیانن ژنن، هەروەها ئەوەش هاتووە، حاڵەتەکانی خۆکوشتن زیاتری لە ڕۆژانی کەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆدا تۆمار کراوە بە هۆی نەبوونی بازار و خراپی دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی.

بۆ کۆکردنەوەی ئەم ئامارانە سەجاد جومعە، لێپرسراوی نوسینگەی کەرکوکی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوە داوە، بە پشت بەستن بە زانیاری دەزگا ئەمنییەکان ئامارەکان کۆکراونەتەوە، چونکە ڕێژەکە زۆر لەوە زیاتر بووە کە کۆمسیۆن کۆیکردۆتەوە.

 

ت.پ