گەلی کورد بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان چوونە مەیدانەکان

ئەو کەسانەی کە لە چەندین خاڵدا بۆ ڕێپێوانی ئازادی گردبووبوونەوە داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی جۆری Fی ئاسایشی باڵای ئیمراڵی، "ڕێپێوانی ئازادی" لە زۆربەی شارەکان بۆ ئازادی جەستەیی دەستیپێکردووە.

 

ڕێپێوانەکە کە لەلایەن پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "HEDEP" لە ئامەد دەستیپێکرد لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگیرا و چەندین کەس دەستگیرکران، پەرلەمانتارانی هەدەپ چوونە سەر شەقامی سەرەکی و ڕێگرییان لە هاتوچۆ کرد هالیدە تورکئۆغڵو قسەی کردو وتی: ئەگەر ئەمڕۆ نەتوانین مافە دیموکراسییەکانمان جێبەجێ بکەین، ئەوا ئەم دۆخەی ئەم وڵاتە ڕێک ئەنجامی سیسەمی گۆشەگیرییە لە ئیمراڵی، گەورەترین بێ یاسایی لێرەدا ڕوودەدات، ئەگەر ئێوە بەردەوام بن لەم بێ یاسایە، چالاکییەکانمان بەردەوام دەبن.

 

هەروەها پەرلەمانتاران لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆ دران و هاوڵاتیانی دەوروبەریش پشتیوانییان لە پەرلەمانتاران کرد.

 

کۆبوونەوەی گەل لەگەڵ خەڵکی شارەکانی دەوروبەری کۆبوونەوە

ئەو کەسانەی بۆ ڕێپێوانی ئازادی لە ئیلح، سێرت، رەحا بە پاس و ئۆتۆمبێلی هاتبوون بۆ ئامەد بۆ بینای هەدەپ، هەروەها برای عەبدوڵا ئۆجالان، محەمەد ئۆجالان، ، بەردان ئۆزتورک، هاوسەرۆکی کەجەدە، تونجەر باکریهان، هاوسەرۆکی هەدەپ ، چیگدم کیلیکگون ئوچار و کەسکین بایندر هاوسەرۆکانی دەبەپە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ چوونە پاڵ گەل، گەللە بینای هەدەپەوە ڕۆیشتن بۆ پارکی کۆشویلو.

 

گەنجان بە دروشمەوە ڕێپێوانیان کرد

هەروەها ڕێپێوانێک لە ناوەندی ناوچەی ڕێزان بەڕێوەچوو لە کاتێکدا گەل لە پارکی کۆشویلو چاوەڕێیان دەکرد، گروپەکە، کە زۆربەیان لە گەنجان پێکهاتبوون، لە شەقامی ئەمەکەوە بەرەو شەقامی ساکاریا بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی"، "پەکەکە گەلە، گەل ئێرەیە" ڕێپێوانیان کرد، هەروەها کۆمەڵێک گەنج لە گەڕەکی کاینارتەپە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ڕێپێوانیان کرد.

 

لە وان دەستوەردانی پۆلیس

ئەو کەسانەی لە وان دەیانویست بڕۆن لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران لقی "ڕێپیوانی ئازادی" وان لە شەقامی سانات لە ناوچەی ئارموش کۆبوونەوەو بەڵام لە لایەن پۆلیسەوە بە تەواوی گەمارۆ درابوون، پەرلەمانتارانی هەدەپ ڕێگرییان لێکراو هیچ کەسێک ڕێگەی پێنەدرا بچێتە ناوەوە، هەروەها ڕێگەنەدرا ڕاگەیەندراوێک بڵاو بکەنەوە، گەل لە شەقامی مزگەوتی ئولو کۆبوونەوە، لە کاتێکدا بەشێکی دیکە بۆ دەربازبوون بەسەر بەربەستی پۆلیسدا ڕێپێوانیان کرد.

 

ده ستگیر کردن

پۆلیس هێرشی کردە سەر گەل و لەوانە موستافا ئاڤجی، هاوسەرۆکی شارەوانی وان، گۆنول ئۆزونای، هاوسەرۆکی هەدەپ،  ڤیسی دیلەکچی، هاوسەرۆکی مییا-دێر، هانیم کایا، هاوسەرۆکی دەبەپەی وان،  شەنگوڵ پۆلات و هارون ئۆکای، هاوسەرۆکانی دەبەپەی شاری گەورەی وان، ئەدیبە بابور و چەتین ئویار، هاوسەرۆکی ئوهای-دەر و چەند کەسێکی دیکە دەستگیرکران، ئەندامانی هەدەپ لە دژی هێرشەکان و دەستگیرکردنەکان بە خۆپیشاندانێک لەسەر شەقامەکان چالاکیانن ئەنجامدا.

 

لقی ئەدەنە و دیلۆک لە مێرسین بوونە یەک

هاوڵاتیانی ئەدەنە و دیلۆک لە مێرسین سەرەڕای هەموو بەربەستەکانی پۆلیس کۆبوونەوە بۆ "ڕێپێوانی ئازادی"، خەڵکەکە ڕۆیشتن بۆ پارکی منداڵانی ئۆزگور لە ناوچەی ئاکدەنیز لە مێرسین. خەڵکەکە چەند جارێک دروشمی "پەستان ناتوانێت ئێمە بوەستێنێت" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" یان وتەوە،  گەلی ئەدەنە، دیلۆک، هاتای و عوسمانیە لە پارکی منداڵانی ئۆزگور کۆدەبنەوە و ڕێپێوان دەکەن بۆ گەملیک وەک لقی چوکورۆڤا.

 

لە مەخموورەوە سڵاو

هەروەها هەزاران کەس کە لە کامپی پەنابەرانی مەخموور لە هەرێمی کوردستانی فیدراڵ دەژین بە ڕێپێوانێک دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، گەل لەبەردەم دەزگای کەسوکاری شەهیدان کۆبوونەوە و بەرەو نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆیشتن.

 

لە بەیاننامەیەکدا گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کراو تێیدا هاتووە : سڵاو لە ڕێپێوانی گەملیک دەکەین. پێویستە کورد دژی ئەو سیاسەتە گڵاوە بێت کە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێدراوە، سەرکەوتن بۆ ئێمە دەبێت.