لە ٢٤ ملیۆن کەس، ٩ ملیۆنیان بەشداری هەڵبژاردنیان کردووە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەووە، لە کۆی ٢٢ ملیۆن هاوڵاتی کە ناویان لە لیستی دەنگدەرانی گشتیدا هەبووە، تەنها ٩ ملیۆن هاوڵاتی دەنگیان داوە، ئەمەش دەکاتە ٪٤١ بەشداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ٢٢ ملیۆن و ١١٦هەزار و ٣٦٨  کەس کە ناویان لە لیستی دەنگدەرانی گشتیدا تۆمارکراوە، ٩ ملیۆن و ٧٧ هەزار و ٧٧٩ کەس  دەنگیان داوە، ئەمەش واتە ڕێژەی ٪٤١ هاوڵاتیان دەنگیان داوە.

ئەوانەی مافی دانگدانیان هەیە بە کۆی گشتی ٢٤ ملیۆن و ٩٠٧ هەزار و ٦٧٩ کەسە،  کە ملیۆنێک و ٥٧٠ هەزار و ٧٧ کەس لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەبووە، ٢٣ ملیۆن و ٩٨٦ هەزار و ٧٤١ کەس لە دەنگدانی گشتی مافی دەنگدانیان هەبووە، ٢٢ ملیۆن و ١١٦ هەزار و ٣٦٧ کەس ناویان لە لیستی دەنگدەرانی گشتیدا هەیە.

 

بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی کۆمسیۆنی باڵا، کۆی گشتی ڕێژەی دەنگدان لە عێراقدا ٪٤١ بووەو، هەر پارێزگایەکیش ڕێژەی دەنگدان تێیدا جیاوازە، ڕێژەی دەنگدان بەپێی پارێزگاکان:

بەسڕە ٪٤٠

میسان ٪٤٣

قادسیە ٪٤٢

زیقار ٪٤٢

نەجەف٪٤١

موسەنا٪٤٤

بەغدا-ڕەسافە ٪٣١

بەغدا-کەرخ ٪٣٤

کەربەلا٪٤٤

بابل ٪٤٦

دیالە ٪٤٦

ئەنبار ٪٤٣

واست ٪٤٤

دهۆک ٪٥٤

هەولێر ٪٤٦

سلێمانی ٪٣٧

سەڵاحەدین ٪٤٨

کەرکوک ٪٤٤

نەینەوا ٪٤٢