"لە ٢٠٢٣ لە سەرانسەری جیهاندا ٩٩ ڕۆژنامەنووس کوژراون"

کۆمیتەی داکۆکی کردن لە ڕۆژنامەنووسان"سی پی جەی" ئاشکرایکرد، لە ساڵی ڕابردوودا ٩٩ ڕۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهاندا کوژراون.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمیتەی داکۆکی کردن لە ڕۆژنامەنووسان "سی پی جەی"، ئاماری ڕۆژنامەنووسە زیانبەرکەوتووەکانی لە ساڵی ڕابردوودا بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکردووە، لە ٢٠٢٣  لە ٢٠ وڵاتی سەرانسەری جیهاندا، ٩٩ ڕۆژنامەنووس کوژراون.

 

بەپێی ئامارەکەی سی پی جەی، لەو ژمارەیە ٧٤ ڕۆژنامەنووسیان تەنها بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە بووە، کە دەکاتە ڕێژەی سێ لەسەر چواری کوژراوانی ڕۆژنامەنووسان لە سەرانسەری جیهان.

 

لە ئامارەکەدا ئەوەشخراوەتەروو، ئیسرائیل و غەززە ٧٤، لوبنان سێ، کامیرۆن-مەکسیک-ئۆکراین-فلیپین دوو، هەریەک لە ئەفغانستان، ئەلبانیا، بەنگلادیش، کۆلۆمبیا، هایتی، هندۆراس، هند، مۆزەمبیق، پاراگوای، ڕواندا، سۆماڵ، سودان، ئەمریکا و لێسۆسۆ یەک ڕۆژنامەنووس کوژراون.