"کەزی ژنە تێکۆشەرەکان وەک شایەتحاڵی ئیرادەی ئازادی و سەرکەوتن دەمێنێتەوە"
کۆنگرەی ستار لە دربەسی ئەو تاوانە شەرمەزار کرد کە چەتەیەکی هەتەشە لە شاری ڕەققە بەرامبەر شەڕڤانێکی ژن ئەنجامیداو کەزییەکەی بڕی، جەختیشی لەوە کردەوە کە بڕینی یەک کزی نابێتە هۆی لاوازبوونی بەرخۆدان، بەڵکو دەبێتە سەرکەوتن.
قامیشلۆ
پراکتیزە تیرۆریستییەکانی جیهادییەکانی هەتەشە بە ئامانج گرتنی جەستە و هێمای ژنی کورد بەردەوامە، بەو پێیەی ڕێکخراوە مەدەنییەکان کردەوەکەیان بەڵگە کردووەوکە بە بەربەری پێناسەی دەکەن، لەوانەش بڕینی قژی شەڕڤانێکی ژن دوای شەهیدبوونی وەک هەوڵێک بۆ لەناوبردنی ئیرادەی خەبات و شکاندنی هێمای بەرخۆدان.
کۆنگرەی ستار لە دربەسی لە کانتۆنی جزیرە ئەمڕۆ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدائەو تاوانەی چەتەیەکی هەتەشەی لە شاری ڕەققە لە دژیشەڕڤانێکی ژن شەرمەزار کرد، کە تیایدا دوای شەهیدبوونی قژی بڕی و بە کارێکی بەربەریانە پێناسەی کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕوونکراوەتە کە مێژوو خۆی دووبارە دەبێتەوە. لە شنگال و ڕۆژئاوا ژنانی ئازادیخواز لە مێژە ڕووبەڕووی جۆرەها سووکایەتیکردن بوونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامن لە دووپاتکردنەوەی ئەوەی کە کەزی ژنان و شەڕڤانان وەک هێمای سەرکەوتن دەمێنێتەوە و کۆتایی بە چەتەکان دەهێنێت.
ئاماژە بەوەکراوە کە یەک کەزی بەرخۆدان لاواز ناکات؛ بەڵکو هەزاران کەسی دیکە لە شوێنی ئەو گەشە دەکەن و وەک بەڵگەیەک دەمێننەوە لەسەر ئیرادەی ئازادی و سەرکەوتن.