کەژەکە: لە ٨ی ئاداردا هەموو جیهان بکەنە مەیدانی ڕاپەرین

کەژەکە لە بەیاننامەیەکی نوسراودا بۆ هەموو ژنان لەبارەی نزیکبوونەوەی ٨ی ئادارەوە ڕایگەیاند، لە ٨ی ئاداردا هەموو جیهان بکەنە شوێنێکی ڕاپەرین و بونیادنانەوە، هاوڕێیەتی ژنان لەم وڵاتەدا بەهێز بکەن و خەبات زیاد بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

بەیاننامەیەک لەلایەن کۆردیناسیۆنی کەژەکە بۆ ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان لە ٨ی ئادار بە ناونیشانی "بۆ ئەو ژنانەی لە ٨ی ئادار بەرەو بەهاری ژنان دەڕۆن" بڵاوکرایەوە.

 

لە بەیاننامەکەی کۆردیناسیۆنی کەژەکەدا هاتووە: عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە ماناترین شێوە ڕێگای ئازادی و ئاشتیی ژنانی نیشان داوە، دەبێت چالاکییەکانی ٨ی ئادار داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکەن لە سەدەی ٢١دا خەباتی ئازادی ژنان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ و هێڵی ئازادیی ژنانەوە هەیە.

 

لەژێر ڕۆشنایی شەڕی بەردەوام و کوشتنی ژنان و خەباتی ژنان کە خۆی وەک ڕۆژێک لە دژی ئەم ڕووناکیە نیشان دەداات، پێشوازی لە ٨ی ئادارێکی  نوێ دەکەین. ژنان هیوا دەخوازن و ژیان وەک هەواڵێکی خۆش لە بەهاردا دەڕازێننەوە دژی ئەو عەقڵییەت و سیستەمە زاڵەی پیاوان کە هەوڵی لەناوبردنی ژنان و گەل دەدات.

 

ناتوانین تێکۆشانی ئازادی ژنان بۆ یەک ڕۆژ سنووردار بکەین، بەڵام لە ڕۆژێکی وەک ٨ی ئاداردا، کاتێک سەدان ژن سوتێندران و کۆمەڵکوژ کران، ئەرکی گەورەی ئێمەی ژنانە هەموو ڕۆژێک لەم چوارچێوەیەدا کار بکەین.

 

تێکۆشانی ژنان تێکۆشانە بۆ خۆپاراستن

جەنگی جیهانی سێیەم بە ئاشکرا لە دژی ژنان ڕانەگەیەنرا، بەڵام جەنگێکی نهێنی بوو، هەرچەندە ئەم ڕاستییە هەزاران درۆ و فێڵ دەشارێتەوە، بەڵام بارودۆخی ئێستا شەڕێکی قورسە، بۆیە خەباتی ژنان هەروەها خەباتێکە بۆ خۆپاراستن لە دژی ئەم جەنگە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا و زۆرێک لە وڵاتانی دیکەی جیهان لە ئێستادا لە شەڕی ناوخۆدا نین دژی هیچ دەوڵەتێک، بەڵام کاتێک سەیری ژمارەی ئەو ژنانە دەکەین کە کۆمەڵکوژ دەکرێن، هەراسان دەکرێن، دەستدرێژییان دەکرێتە سەر، ڕووبەڕووی ژمارەیەک زیانبەرکەوتوو دەبینەوە کە لە ساتەکانی جەنگدا ڕووی نەداوە، جگە لە جەنگێکی توند، ئەستەمە بۆ ئێمە ئەم ژمارەیە بە واتایەکی تر پێناسە بکەین.

 

بەرخۆدان بکەن و کۆمەڵگەکەتان ڕێکبخەن

لەگەڵ ئەوەشدا، تێگەیشتنی جەنگی جیهانی سێیەم وەک تێگەیشتنی زاڵی پیاوان لە میراتدایەو بۆ ئەمەش لە هەموو شوێنێک بۆ سەرکوتکردنی ژنان هەموو شتێک دەکەن، ٨ی ئادار ڕۆژێکی زۆر گرنگە، بە پێچەوانەی واقیعی ئەو شەڕەی ئێستا کە جیهان تاڵان دەکات و وێران دەکات، وەک ژنان نابێت سنوورەکانی نەتەوەکان وەک بەربەست ببینین و دەبێت دەربازیان بکەین، پشتگیری یەکتر بکەین و بە دەنگی بەرزتر هاوار بۆ ئازارەکانمان بکەین و بگەینە هێزی خەبات و ڕێکخستن، بیری جەنگی جیهانی سێیەم پەیوەندی بە نەتەوەپەرستی، ئاینپەرستی و زایەندپەرستی هەیە، ئەو شوێنانە وێران دەکات کە تێیدایە،  بۆیە لە جیهانی ئەمڕۆدا، پێویستە تێگەیشتن و خەباتی ژنان بۆ ئاشتی لەسەر بنەماکانی دیموکراسی و پارادایمی ژینگەیی و ئازادی ژنان پەرەپێبدرێت.

 

پێویستە چالاکییەکانی ئەمساڵ لە چوارچێوەی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا بێت

ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٥ ساڵە لە ئیمراڵی لە ژێر هەلومەرجی زۆر سەختدا بەندکراوە و بە ماناترین شێوە ڕێگای ئازادی و ئاشتیمان نیشان داوە، چالاکییەکانی ٨ی ئاداری ئەمساڵ دەبێت لە چوارچێوەی بانگکردن و پاراستنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا بێت، تێکۆشانی ئازادی ژنان لە سەدەی ۲۱دا ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ و هێڵی ئازادیی ژنانەوە.