کەژەکە: با نەورۆز بکەینە پەیمانێک بۆ ژیانێکی ئازاد لەگەڵ ڕێبەر
کۆردیناسیۆنی کەژەکە بە بۆنەی نەورۆزەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو دەلێت: کاتی ئەوە هاتووە ئەم دەرفەتە بۆ ژیانێکی ئازاد لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بگۆڕین بۆ تەڤگەریەکی هاوپشتی، ناوچەیی، جیهانی و نیشتمانی.
ناوەندی هەواڵ
کۆردیناسیۆنی کەژەکە بە بۆنەی نەورۆزەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو بەم شێوەیەیە:
”ڕێبەر ئاپۆ ڕووناکییەک بوو بۆ مرۆڤایەتی و تا ئێستاش وەک خۆر دەدرەوشێتەوە”
ئەو یەڤگەریەی نەورۆزەیە کە ڕێبەر ئاپۆ لە دژی سیستمی زوحاکی پیاوسالاری و ستەمکار دەستی پێکرد کە لە مێژووەوە بەردەوامە، گەیشتووەتە ئاستێک کە ژیانێکی ئازاد و ئارامی نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان هێناوە بووەتە وەڵامێکی کۆمەڵایەتی بۆ هەموو ستەملێکراوان، ڕێبەر ئاپۆ هەموو بەهاکانی ژیان، دیموکراتیک، یەکسانی ڕادەست دەکات و ئازادی کە لە مرۆڤایەتی و ژنانەوە دزرابوو بۆ خاوەنەکانیان و وەک پرۆمیتیۆسێکی سەردەمی، هەموو ڕۆژێک خۆی نوێ دەکردەوە بەرامبەر بە سیستەمی خوداوەندە بێ دەمامکەکان و پاشا ڕووتەکان، بوو بە ڕووناکییەک بۆ مرۆڤایەتی و هێشتا وەک خۆر دەدرەوشایەوە ئاگری بەرخۆدان و ئازادی و سەرکەوتن کە ٢٦٣٨ ساڵ لەمەوبەر لە لایەن کاوە لە دژی زوحاکی ستەمکار لە خاکی خودا لە زاگرۆسەکاندا داگیرسێندرا، خەریکە دەگاتە ئێمە ژن و گەلان تەنانەت لە سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی و بەدیهێنانی خۆشەویستی ئازادیی مەم و زین، کاتی ئەوە هاتووە مێژووی کورد و گەلان چیتر مێژوویەکی جینۆساید کارەساتبار نەبێت.
لە پرۆسەیەکدا، کە لە تاریکیدا، بەهۆی شەڕی بەرژەوەندییەکانی سەرمایەداریی دڕندەوە دەخنکێت، شایەتحاڵی ئەوە دەبینرێت کە بە ”بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک”ی ڕێبەر ئاپۆ، مرۆڤایەتی هیوای ژیانێکی ئازاد بەدەست دەهێنێت کە تامەزرۆییەتی، لەم خاکەدا کە لانکەی مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیبوون و ئازادی و جوانییە، لەبری زستانە سەختەکان، مێژووی بەهار و ڕۆشنگەری و لەدایکبوونەوە دەنووسرێتەوە.
لەدایکبوونەوە بە هاوکێشەی ئەفسوناوی و فەلسەفەی ”ژن، ژیان، ئازادی” لەدایک بوونی ژیانێکی ئازاد، ڕاستی ژن بوون بە نەورۆز، ڕاستی کۆمەڵگە و گەلێکی خاوەن ئیرادە، هێزی خۆبەڕێوەبەری و خۆڕێکخستن و ناسنامەی خۆیانە.
”ڕێبەر ئاپۆ دەرفەتی ئازادبوونی بە ئێمەی ژنان بەخشی، ئەم کەرامەتەی پێبەخشین بۆ ئەوەی بژین”
ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵی دامەزرێنەری هەبوو لە بونیادنانەوەی مرۆڤایەتی بە فەلسەفەی ”ژن، ژیان، ئازادی” و دەرفەتی ئازادبوون بە ئێمەی ژنان بەخشی و ئەم کەرامەتەی پێبەخشین، لە نەورۆزدا ئاهەنگ دەگێڕین و سڵاو ب٩ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرین، بۆ ئێمەی ژن تەنها یەک ڕێگا هەیە بۆ ژیان و ئەویش ژیانێکی ئازادە لەگەڵ ڕێبەر، ئێمە وتمان کاتی ئەوە هاتووە ئەم دەرفەتە بۆ ژیانێکی ئازاد کە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا دروست بووە، بگۆڕدرێت بۆ تەڤگەریەکی هاوپشتیی ناوچەیی و جیهانی و نیشتمانیی ژنان، بۆ بەدیهێنانی بەهاری ژیانی و کۆمین و دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر، ڕێپێوانەکەمان بۆ نەورۆز و ئازادی بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد، لە کەسایەتی شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان، لەبەردەم ئەرکی نوێنەرایەتیکردنی خەبات بۆ کۆمەڵگەیەکی ئازاد و ژیانێکی ئازاد کە لە مێژووی ژناندا دروست بووە لە بەرزترین ئاستدا، خەباتی ئێمە کە بە بوژانەوە دەستی پێکرد و بە بەرخۆدان گەشەی کرد، ئێستا ڕاستیەکی گەردوونی بەدەستهێناوە لەگەڵ خەبات بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی کۆمین، واتە دووبارە لەدایکبوونەوە، ئاستی ڕێکخستنی سیستەمی کۆمەڵگەی کۆمین، ئێمە ژن و گەلان لە ژیانێکی ئازاد نزیک دەکاتەوە، دەسەڵاتی ڕێکخستنی ژنان دەبێتە گەڕانەوەی ئازاد بۆ ژیان بە شێوەیەکی شایستە و بونیادنانەوەی ژیانی کۆمین، با ئەم نەورۆزە، کە بۆ ئێمە واتای هاتنی بەهار و نوێبوونەوە، بکەینە نەورۆزی بونیادنانی ژیانێکی نوێ بە دامەزراندنی کۆمینە دیموکراتیکیەکانمان، با ئەو دەستکەوتانەی کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ بە خەباتی گەل و ژنان، بە دامەزراندنی کۆمینەکان بەدەستمان هێناوە، بخەینە بواری جێبەجێکردنەوە و کوردستان بکەینە دەروازەی سۆسیالیزمی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان.
”با نەورۆز ئەو ڕۆژە بێت کە ئاگری ئازادی بگۆڕێت بۆ ڕۆحی یەکگرتوویی ژن”
با نەورۆز ئەو ڕۆژە بێت کە ئاگری ئازادی بگۆڕێت بۆ ڕۆحی یەکڕیزی ژنان و گەلان و هەموو مرۆڤە چەوساوەکان بەرامبەر ستەمکاران.
نابێت ئاگری نەورۆز بکوژێنرێتەوە، هەروەک چۆن ڕاستی کوردە، کە هەمیشە لە خۆڵەمێشی خۆیدا خۆی بونیاد دەنێت، ڕۆحی یەکگرتوویی نەورۆز کە هەزاران ساڵ لەمەوبەر سەرکەوتنی هێنایە ئاراوە، ئەمڕۆ بۆتە سیمبولێک لەگەڵ ش. ئەحمەد هێمین، بەم ڕۆحی یەکگرتوویی نەتەوەییەوە با ئەم نەورۆزە ببێتە نەورۆزی نەتەوەی دیموکراتیک.
با ئەم نەورۆزە بکەینە ساڵی سەرکەوتن لە خەباتدا، دڵنیایی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، ساڵی خۆبەدیهێنانی ژنان و گەنجان و گەلی کورد لە ڕێبەر ئاپۆدا.
”ئێمە بانگەوازی هەموو ژنان، پیاوان، مرۆڤایەتی دەکەین”
داوا لە هەموو ژن، پیاو، مرۆڤایەتی دەکەین کە کەرامەتی ژیانێکی شکۆمەندانە، پێداگری لەسەر مرۆڤ بوون بکەن لە بەرامبەر ستەم، چەوساندنەوەی هەژموونی پیاو، فستیڤاڵی نەورۆز بکەنە ڕێککەوتنێک بۆ ژیانێکی ئازاد لەگەڵ ڕێبەر، هەڵپەڕکێی ئازادی و بەهاری ئازادی، هەر لەبەر ئەم هۆکارە پێویستە هەموو لایەک ڕوو لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز بکەن و داوای دیموکراتیک بکەن و دەست بەو خەباتە بکەن کە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکات.
ئێمە ئاهەنگ دەگێڕین بۆ یەڤگەری ئازادییەکانی هەموو ئەو ژنانەی کە لە ٨ی ئادار تا ٢١ی ئادار ڕاوەستان و گۆڕەپانەکانیان پڕکرد لە سەدان هەزار کەس و پردێکیان دروستکرد.
فێستیڤاڵی ڕەمەزان کە ڕۆحی هاوپشتی و کولتووری کۆمەڵایەتی جیهانی ئیسلامی بە زیندووی دەهێڵێتەوە، وەک سیمبولێک بۆ ئاشتی و پێکەوەی و ئازادی لە سەرانسەری جیهاندا پیرۆز دەکەین، لەدژی ئەو شەڕەی کە هەوڵ دەدرێت لە نێوان گەلان و باوەڕ و کولتوورەکاندا بەڕێوەبچێت، داوای پەسەندکردنی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و دامەزراندنی بەهەشتێک دەکەین لەم خاکەدا کە شانەدانی مۆزایکێکی کولتوورەکانە.
ئێمە لەگەڵ ملیۆنان کەس نەورۆز دەگێڕین کە بە خواستی گۆڕینی مێژووی دەوڵەتی نەتەوەیی کۆن و سەرمایەداری و جینۆساید و شەڕ، بە ئارەزووی دووبارە بونیادنانەوەی مێژووی کۆمەڵگەیەکی کۆمەڵایەتی دیموکراتیکی لەسەر بنەمای ئازادی ژنان، دێنە سەر شەقامەکان، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئازادی سەردەکەوێت.