کەژەکە: بە پێشەنگایەتی ژن ژیانی ئازادانە دادەمەزرێنێت
کۆردیناسیۆنی کەژەکە، لە بەیاننامەیەکدا داوا لە هەموو لایەک دەکات، بۆ یەکەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی، بەشداری چالاکییەکانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" دا بکەن.
ناوەندی هەواڵ- کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان "کەژەکە" ، بۆ یەکەم ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی و دەستپێکی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادیی" بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا بۆ بەشدارییکردن لە چالاکییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" بانگەوازی ڕاگەیاند.
دەقی بەیاننامەکەی کۆردیناسیۆنی کەژەکە:
"٧٦ ژنە شەهیدی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، لە پێناو ئەوەی جیهان لە ستەمی پیاوان، ڕەگەزپەرەستی، نەتەوەپەرەستی و فاشیزم ڕزگار بکەن، تێکۆشانیان کرد، لەو پێناوەدا بەنرخترین هەبوونی خۆیان فیدا کرد، گیانی خۆیان کردە قوربانی لە پێناو ئازادیدا، لە کەسایەتی ژینا ئەمینی و شلێر ڕەسوڵیدا بە ڕێز و پێزانینەوە یادیان دەکەینەوە.
لە کەسایەتی قارەمانانی ژندا کە تێکۆشانی ڕەوای خۆڕاگرانی زیندانەکانی ژنان کە لە یەک ملیمەتر پاشەکشەیان لە ئازادیی نەکرد و چەخماخەی بەرخودانیان سەرلەنوێ لێدایەوە، ئێمە سڵاو لە تێکۆشانی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکەین، سڵاو لە هەموو ئەوانەی لە هەموو شوێنێکی جیهان گوڕ بە تێکۆشانی ژنان دەدەن. سڵاو لە سەرجەم ژنان کە لە دژی ستەمی پیاو خۆڕاگری دەکەن!
ڕاستی "ژن، ژیان، ئازادی" کە بەر لە چەندین ساڵ رێبەر ئاپۆ خستیە ڕوو، ساڵی رابردوو لەم ڕۆژانەدا بووە هاواری ئازادیی و کلیلی ئەفسوناوی ژیانی ژنانی ئێرانی. ژن، ژیان، ئازادی پەیمان و وتەی ئەو ژنانەیە کە سەدەی ٢١ دەکەنە سەدەی شۆڕشی ژن، هەر بۆیە لە ڕووی جەوهەریەوە پارادایمی ژیانی ئازادی ئێمەی ژنانە، ئەو پاڕادایمە ناوی ئەو فەلسەفەیە کە کۆمەڵگە، ژنان، کولتوورەکان لە کردەوەکانی کۆیلەدارانەی دەسەڵاتدارەکان ڕزگار دەکات، بە پێشەنگایەتی ژن ژیانی ئازادانە دادەمەزرێت، ژن، ژیان، ئازادی ئەمڕۆ گۆڕدراوە بۆ کاراکتەرێکی گەردوونی کە فۆرمولی ژیان و ئازادیە بۆ ژنان. ساڵی ڕابردوو لەم رۆژانەدا شایەتی ئەوە بووین کە هەموو رۆژێک لە هەموو گۆڕەپانێکدا لە هەموو شوێنێکی جیهان لە چالاکیەکاندا ژنان هەنگاوی گەورەی شۆڕشگێڕیان هەڵگرت.
لە دژی سیاستە دوژمنکارانەکانی دەوڵەتی ئێران کە لە سەر ژیان، جەستە، هزر و رەنجی گەل و ژنان سازی کردووە، ژنان بە چالاکی رادیکاڵ هەڵسانە سەر پێ، هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا بەشدارییان لەو چالاکیانەدا کرد و ژنان سەلماندیان کە ناسنامە و هێزی پێشەنگی شۆڕشە کۆمەڵایەتیەکانن.
بەرخودانی ژنانی ڕێکخستنکراو کە بەرامبەر بە ستەم، گوشار، کۆلۆنیالیزم و قەدەغەکارییەکانی ستەمکاران بێدەنگ نابێت، سەر نەوی ناکات و بە بەختکردنی گیانی خۆی ڕەتی دەکاتەوە، لە هەمان کاتدا گەرەنتی ئازادیی، دیموکراسیی، هەموو ماف و ئازادییەکانە. داوای گۆڕانکاری و توڕەیی لە ناو ئەو چالاکیە شکۆمەندانەدا شاردرابوونەوە، ئەمڕۆ بە شێوەی خۆیان بەردەوامن. پاڵنەرەکانی ئەو چالاکیانە کە بوونە خاوەنی کاراکتەرێکی بەرخودانی جیهانی وەک دوێنێ ئەمڕۆش بە شێوەیەکی جددی درێژە بە هەبوونی خۆیان دەدەن.
وەک ژنان، داواکارییەکانمان، تێکۆشانی ڕەوامان بە گوێرەی داواکاریی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگەن کە بەهۆی سیستمی ستەمکارانەوە زیانمەند بوون. ئەو خۆپیشاندانانە کە بە داواکاری ماف و ئازادی ژنان لە ئێران دەستیان پێکرد، جیاوازبوون لە هەموو جۆرەکانی بەرخودان کە پێشتر هێزەکانی لایەنگری گۆڕانکاریی ئەنجامیاندابوون.
لە بەر ئەوەی بەرخۆدانێک بە دەوری ژنەوە ڕاستی ئازادیی ژنانی گۆری بۆ تێکۆشانی پێکەوەیی و هاوبەشی هەموو لایەنەکان کە بە هۆی سیستمەوە زیانیان بەرکەوتووە. باش بەو ڕاستیە دەزانین، لەناو ئەو هەلومەرجانەدا کە سیستمی دواکەوتوو لەناو نەچووە، نەگۆڕدراوە، ئەوەی بە سەر ژینا ئەمینیدا هات بە ئاسانی دەتوانێت بە سەر هەموو کەسدا بێت. خۆی لە خۆیدا ژنان لەچکە و سەرپۆشەکانیان فڕێ دا، سوتاندیانن، قژی خۆیان وەک شیوەن و ڕاپەڕین بڕی، شەقامەکانیان پڕ کردەوە.
ئێمە چالاکی و خۆپیشاندانەکانی بەم جۆرەی ژنانمان بە جیهانی بینی و دەبینی. ژنان رایانگەیاند کە ئیتر نایانەوێت لە ژیانی پڕ لە ستەمی دەسەڵاتداریدا بژین، شێوە و وێنەی ئەو ژنانەی کە سیستمی ڕەگەزپەرست وێنای دەکات، ڕەت دەکەنەوە، ژنان بە خۆپیشاندانەکانی ژن، ژیان، ئازادی سەلماندیان کە لە جیهانێکی ژێردەستەیی هاوبەشدا، تێکۆشانی ژنانیش هاوبەش بێت. ژینا ئەمینی لە لایەنی مێشکی کوژەری پیاوەوە کوژرا. بەڵام ئەو کۆمەڵکوژییە کۆتایی پێ نەهات. سیاسەتە دوژمنکارانەکانی دەوڵەتانی جیهان بەرامبەر ژنان، لە ساڵانی رابردوودا لە ئاستی دڕندایەتیدا بەردەوام بوون، هەموو ساڵێک بە هەزاران ژن دەکوژرێن.
لە وڵاتانی وەک ئێران، تورکیا، ئەفغانستان لە بەرامبەر ئەو ژنانەی زیندانی کراون کردەوەی نامرۆڤانە ئەنجام دەدرێت. ئەو ژنانەی ئەمڕۆ ژمارەیان گەیشتووەتە دەیان هەزار کەس، وەک تاوانبارانی فکری لە زیندانەکانی تورکیادان. ئەو ژنانەی بە شێوەیەکی ناڕەوا لە زیندانەکاندا ڕادەگیرێن، لەناو هەلومەرجی دژوار و نامرۆڤانەدا لە پێناو ژیاندا تێدەکۆشن. لە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتانی کۆلۆنیالیست بۆ سەر رۆژئاوا، شەنگال و باکووری کوردستان بە تایبەتی ژنان دەکرێنە ئامانج. هەر بۆیە بە تایبەتی دەوڵەتی تورک، دەوڵەتی ئێران، تاڵیبان و پیاوەتی هەژمونگەرا و زۆرینەی دەوڵەتانی جیهان بە سیاسەتی تیرۆری گەورە لە دژی ژنان تاوان ئەنجام دەدەن.
خۆی لە خۆیدا ئەو مێشکەی کە ژینای کوشت، سەرچاوەکەی ئەو ئەقڵیەتەی پیاوی هەژمونگەرایە. لەبەر ئەوەش سەرهەڵدانی ژنان و تێکۆشانی یەکسانخوازی و ئازادی ژنان بێ ئەنجام نییە.
ئێمەی ژنان ئیتر ناچارین لێپرسینەوە لە پیاوەتی ستەمکاری چەپەڵ بکەین، ئەم مێشکە ستەمکارانەیە کە بووەتە بەڵا بەسەر ژنان، گەلان و ژینگەوە لەناو ببەن و بۆ ئەوەش هێڵێکی تێکۆشان بخوڵقێنن، درووشمەکانی ژن، ژیان، ئازادی کە لە دژی ئایینپەرستی، ڕەگەزپەرستی و دەسەڵاتداری پیاو ژنانی بەیەک گەیاند سەلماندی کە ئەو ڕووداوانەی بەسەر ژنان دێن لە هەموو شوێنێک وەک یەک و هاوشێوەن.
هەر بۆیە لەم ئاستەی ئێستادا لە دژی کۆمەڵکوژیی ڕەگەزپەرستی و زەوتکردنی مافەکان وەک ژنان دەبیت ئێمە داواکارییەکانمان لە دژی سیستمی دوژمنکارانەی پیاو بە هەڵوێستێکی تێکۆشانی بەهێزتر و بەردەوام نیشان بدەین. لەبەر ئەوەی هەموو کردەوەیەکی توندوتیژیی بەرامبەر ژنان ئەنجام دەدرێت، وەک ژن لە دڵماندا هەموو رۆژێک پارچەیەکمان لێدەبێتەوە، لە دژی ڕووداوەکانی کوشتن بە شێوەی کوشتنی ژینا ئەمینی کە هەموو رۆژێک لە ناوچەیەکی جیهان ڕوو دەدەن، دەبێت ئێمە لایەن و خاڵە هاوبەشەکانمان باشتر ببینین، دەست بخەینە دەستی یەکتر، لە دژی ئەو سیستم دڕندەیەی پیاو لە لەمپەر دەخاتە بەردەم ئازادیمان، دەبێت لە دوێنێ باشتر و بە بەهێزتر بڵێین کە ئێمە تێکۆشانی خۆمان گەورەتر دەکەین.
تا هەموو جۆرەکانی فشار، توندوتیژیی و کوشتنی ژنان و کۆمەڵکوژیی کۆتاییان پێ نەهێنرێت، ژیان ئازاد نابێت، سیستمی دیموکراتیک دەستەبەر نابێت، بەم بۆنەوە لە پێشەوە رژێمی ئێرانی دوژمنی ژنان، هەروەها هەموو ئەو دەسەڵاتداریانە دەکەین کە ژیانیان بۆ ژنان کردووەتە زیندان و مافەکانی ژیانی ئازادیان زەوت کردووە و بە زۆرداریی ژنان دەخەنە زیندانەوە، دەیانەوێت لە ڕێگەی لەسێدارەدانەوە چۆکیان پێ دابدەن، ئێمە ئەوە دەڵێین، تێکۆشانی ژنان ڕەوایە و لە سەر حەقە! وەک لە چالاکی و خۆپیشاندانەکانی ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢دا بینرا، تێکۆشانی ژنان گوێ بە هیچ بەربەست و قەدەغەیەک نادات. ئێمە بە دەوڵەتی ئێران دەڵێین کە لە یەکەم ساڵیادی شۆڕشدا کۆتایی بە گوشارەکان لە دژی ژنانی پێشەنگی تێکۆشانی ژنان بهێنێت.
ئێمە داوا دەکەین کە سزاکانی سەر ئەو ژنانە کۆتایی پێبهێنرێت، چونکە ئەو ژنانە دەیانەوێت ژیان بۆ ژنان، گەلان، ئایینەکان و کەلتوورەکان گونجاوتر بکەن، کۆتایی بە کردەوەکانی ئەم سیستمە دژە ژنە بهێنن. بەم بۆنەوە لە کەسایەتی هاوڕێمان زەینەب جەلالیان داواکارییەکانمان بۆ ئازادکردنی سەرجەم زیندانیانی سیاسی دووبارە دەکەینەوە. کاتی ئەوە بەسەرچووە کە گەل، ژنان بە زۆرەملێ، بە قەدەغەکاریی، بە ستەمکاریی، بە کردەوەی دژە دیموکراسی بەڕێوە ببرێن.
لە ڕێگەی سیاسەتی ئایینپەرەست و پارێزگارانە و کۆنسێرڤاتیستانە هیچ شتێک بەدەست نایەت. دەوڵەتی ئێران بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی لە قەیرانی قوڵ ڕزگار بکات، خۆی بگۆڕێت، دەبێت ئەو سەرهەڵدانانەی گەل بۆ خۆی وەک دەرفەتێک ببینێت. هەر بۆیە بۆ دەوڵەتی ئێران کاتی گۆڕانکاری هاتووە. پێداگری و سووربوون لەسەر رژێمی دژە دیموکراتیکی کۆن، بۆ گەل و وڵاتێکی خاوەن دینامیکی کەلتووری دەوڵەمەندی بەهێز، بە واتای دواکەوتن، ڕووخان و گەورەبوونی قەیرانەکانە، لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە سڵاو لە تێکۆشانی شکۆمەندانەی سەرجەم ژنانی خۆڕاگر دەکەین کە دەڵێن "ژن، ژیان، ئازادی"، سەرجەم ئەو کەسانە بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە کە لە خۆپیشاندانەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"دا ژیانیان لەدەستداوە. بۆ ئەو چالاکیانەی لە یەکەم ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا رێک دەخرێن، ئێمە داوا لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگای ئازادییخواز و دیموکراتیک دەکەین کە بە شێوەیەکی کارا بەشدار بن.
هەروەها ڕایدەگەیەنین کە شۆڕشی ژنان تەنیا یەک سات و ماوەیەکی کورت نییە، دەبێت تێکۆشان، پشتیوانی بەردەوام هەبێت؛ هەر بۆیە داوا لە هەموو کەسایەتی و بزوتنەوەکانی ژنانی لایەنگری ئازادیی دەکەین کە دەنگی خۆیان ئاوێتەی چالاکییەکان بکەن، پاڵپستی و پشتیوانی خۆیان گەورە بکەن. لە دژی سیاسەتەکانی دوژمنکارانە بەرامبەر ژنان، ئێمە بەڵێنی ژیان لە جوانی ‘ژن، ژیان، ئازادیی’ دووبارە دەکەینەوە”.