کەژەکە: بە فراوانکردنی تێکۆشانمان ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێکبهێنین

کۆردیناسیۆنی کەژەکە سڵاوی لە بەرخۆدانی ٢٧ ساڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد کە لە دژی سیستمی قڕکاری ئیمراڵی بەڕێوەی دەبات و داوای لە هەمووان کرد پەرە بە تێکۆشانیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر بدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان "کەژەکە" لە ٢٧ ساڵەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: لە ٢٨ـەمین ساڵی ئەو پیلانگێڕییەدا کە لە ٩ـی تشرینی یەکەم بە هاوپەیمانیی دزێوی نێونەتەوەیی دەستی پێکرا، سڵاو لە بەرخۆدانی شکۆمەندی ٢٧ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین دژی سیستەمی قڕکردن لە ئیمراڵی. لە کەسایەتیی هەڤاڵ ئاینور ئارتان و خالید ئۆراڵدا هەموو وڵاتپارێزان و هاوڕێیانمان کە دژی پیلانگێڕییەکە بە دروشمی 'ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' خۆیان کردە بازنەی ئاگرین لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ، بە ڕێز و پێزانینەوە بەبیردەهێنینەوە. بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، کە خەیاڵیان بۆ ڕێبەرێتی ئازاد و کوردستانی ئازاد، دەهێنینەدی.

 

پێویستە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆچێتە هەموو کات و شوێنێکەوە

چالاکییە مێژوویی و مانادارەکانی گەلی کورد، ژنانی کورد، دۆستان و هێزە دژبەرەکانی سیستەم، کە بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان و سەرانسەری جیهان هەمیشە لە چالاکیدان، سڵاودەکەین. دیسانەوە ئەو چالاکییەی کە بە پێشەنگایەتیی ژنان بە دروشمی 'بەهیواوە بەرەو ئازادی ڕێدەپێوین'، ١ـی تشرینی یەکەم لە ئامەد دەستی پێکرد و ٧ـی تشرینی یەکەم لەبەردەم پەرلەمان کۆتایی هات و جۆش‌وخرۆشی ژنان، سڵاودەکەین. ئەو هەنگاوانەی کە بە هیوایەکی گەورەوە بەرەو ئازادی نراون، پێویستە ملیۆنان کەس بگرنە خۆیان بکەن و بەردەوام بن، پێویستە ئەم ڕێپێوانە بەردەوام بێت. بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم پیلانگێڕییە بەرفراوانەی مێژوو و هاتنەدیی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، پێویستە هێزی هەنگاوەکان گەورەتر بکرێن، هەموو شوێن و هەموو کات‌وساتێک بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ گۆشبکرێت.

 

هێزە هەژموونگەرەکانی ناوچەکە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان هەوڵدەدەن شەڕ بەرفراوان بکەن، دەیانەوێتە بە دەستی دەوڵەت-نەتەوەکان گەلان دژی یەک هانبدەن و مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆشیان بۆ پلانە دزێوەکانی خۆیان وەکو ژەهرکوژ بینیوە. ئەو شەڕەی کە ئێستا لە غەززە، سووریا، ئۆکرانیا و ڕووسیا بەردەوامە، نیشاندەری ئەوەیە، کە ئەو کراسەی دەوڵەت-نەتەوەکان کردوویانەتە بەری گەلان، تەسکە و دەدڕێت. ئەم شەڕانە جارێکی تر سەلماندوویانە کە مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ مۆدێلی ژیانی ئازادی گەلان و ژنانە. هەربۆیە دەبینین کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ـی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨، لەمڕۆشدا بە ڕێ و ڕێبازی جیاواز لەئارادایە. بە دیدگای نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ سیستەمێک دامەزرا کە بۆ سووریا، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە هەناسە. لەم سیستەمەدا ژنان و خەڵک بێ‌ئەوەی جیاوازی ئایین، زمان و نەتەوە بکەن بەیەکەوە دەژین، بە ئازادی گوزارشت لە خۆیان دەکەن، بەڕێوەدەبەن، بڕیاری خۆیان دەدەن و دەبنە ئیرادە. هێرشەکان دژی ئەم سیستەمە، بەردەوامیی پیلانگێڕی نێونەتەوەییە. ئێمە ئەم هێرشانە دژی ئیرادەی گەلان و ژنان شەرمەزاردەکەین. لەدژی ئەم هێرشانە، پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنی ڕۆژئاوا، تێکۆشان دژی پیلانگێڕییە.

 

ڕێبەر ئاپۆ لەناو سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵیدا، بە تێکۆشانی خۆی هێزی بەدەستهێنانی تێکۆشانی نیشانی گەلی کورد و هەموو گەلانی بندەست داوە. ڕێبەر ئاپۆ لەدژی سیستەمی نکۆڵی، لەناوبردن و ئەشکەنجە هەموو ساتێکی بە تێکۆشان لەسەر ناوی مرۆڤایەتی و بەو هەنگاوانە تێپەڕاندووە، کە ڕێی ژیانی ئازاد و شکۆمەند دەکەنەوە.

 

ئەگەر پارادایمی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ، ئیکۆلۆژیا و ئازادیخوازیی ژن، کە بۆ هەموو گەلانی بندەست و ژنان بووەتە هیوا، تێبگەین، ئەوا هۆکاری پیلانگێڕیی دزێوی نێونەتەوەییش تێدەگەین. لە کاتێکی وەهادا کە لە هەموو جیهان بەرامبەر سۆسیالیزم بێهیواییەکی گەورە هەبوو و کاپیتاڵیزم بەرامبەر هەموو بندەستان سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاندبوو، ڕێبەر ئاپۆ وتی، 'پێداگری لەسەر مرۆڤبوون، پێداگرییە لەسەر سۆسیالیزم' و لە دژی هەموو هێزە کاپیتاڵیستە جیهانییەکان شەڕێکی گەورەی لەبەرچاوگرت. هۆکاری سەرەکیی کێشە ئابوورییەکان، خوێندن، تەندروستی، ئەخلاق، سیاسەت، ئیکۆلۆژیا، مۆراڵ و ..هتدی کۆمەڵگەی خستەڕوو و بەمەش پێشنیاری چارەسەری پێشخست. بۆ گەلان بووە هیوا و ترسی خستە دڵی هێزەکانی سیستەمی کاپیتاڵیست. هەربۆیە تێگەیشتن لە ڕاستیی ڕێبەر ئاپۆ، تێگەیشتنە لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، کە ٢٦ دەوڵەت-نەتەوە تێیدا بەشداربوون و ڕۆڵی پاسەوانێتییان دایە دەوڵەتی تورک.

 

سیستمی سەرمایەداری جیهانیش بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بە سەرکردایەتی ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل، هەموو جۆرە هێرشێکی شەڕی تایبەتیان لەدژی هەبوونی گەلی کوردی لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا دەستپێکرد. گەلەکەمان بە تایبەتی ژنانی ئازادیخواز بەو هێزەی لە بەرخۆدانی شکۆمەندانەی ڕێبەر ئاپۆ بەدەستیان هێنابوو، بەرەنگاری سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت بووەوە و هەمیشە لە گۆڕەپانەکاندا بوون و لە پێناو ئازادیدا دەنگیان بەرز کردەوە.

 

ژنان کە لەوە ئاگادار بوون کە پیلانگێڕی گڵاوی نێونەتەوەیی لە سەرووی هەموو شتێکەوە لە دژی ژنانە، هەمیشە لە گۆڕەپانەکاندا ئامادە بوون و بە دەنگی بەرزیان دڵسۆزی خۆیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ و خواستی گەورەیان بۆ ئازادیی نیشاندا. ڕێبەر ئاپۆ، بە تێگەیشتن لەو ڕاستییەی کە ڕزگاری کۆمەڵگا پەیوەستە بە ڕزگاری ژنەوە، زیاتر گرنگی بە شۆڕشی ژناندا نەک شۆڕشی نەتەوەیی. هەروەها ڕایگەیاند کە ئامانجی گەورەی ئەم شۆڕشە پەرەپێدانی ژن و پیاوی سۆسیالیست و ئازادە و لەو بارەوە بۆ پەرەپێدانی کەسایەتی بەهێزی لەو شێوەیە زۆر هەوڵ و تێکۆشانی کردووە. لە کاتێکدا سیستەمی سەرمایەداری هەموو سات و  کاتەکانی بە کۆیلەکردنی ژن و پیاو تێپەڕاندووە، بەڵام سیستمی ئێمە بۆ ژن و پیاوێكی ئازاد تێکۆشان دەکات.

 

پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک گورزێکی گەورە بوو کە بەر خەونە گڵاوەکانی پیلانگێڕی کەوت

لە کۆتاییدا پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردبوو، گورزێکی گەورە بوو بەر خەونە گڵاوەکانی پیلانگێڕییەکە کەوت. بۆیە دەبێ هەموو کۆمەڵگاکەمان بە تایبەت ژنان و گەنجان بە جۆشەوە بەشداری پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بن، جارێکی دیکە ئەم پیلانگێڕییە گڵاوە پووچەڵ بکەنەوە.

 

ڕێبەر ئاپۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناو ئاشتی و دەوڵەمەندیا ژنان پێشدەکەون، بەڵام لە ناوەڕاستی شەڕدا پیاوان بەهێز دەبن. ئەوەی پیاوان دەسەڵاتدار دەکات خودی ئەم شەڕە گڵاوەیە و ئەمەش هۆکاری کۆمەڵکوژی ژنان و منداڵانە لە کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان. بۆیە تێکۆشان دژی پیلانگێڕی لە بنەڕەتدا تێکۆشانە بۆ ژیانێکی ئازاد. هەروەها تێکۆشانە دژی پیلانگێڕی، تێکۆشانە دژی کۆیلایەتی ژن و پیاو. بۆیە ئێمە وەک ژن چیتر ئەوە قبووڵ ناکەین کە ڕێبەر ئاپۆ گەورەترین تێکۆشەری ژیانی ئازاد لە سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵیدا ڕابگیردرێت.

 

لەسەر ئەو بنەمایە دیسان داوا لە هەموو گەلەکەمان، دۆستانمان، هێزەکانی دژبەری سیستەم، کرێکاران، ڕەنجدەران و ژینگەپارێزان دەکەین کە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدی بهێنن. هەروەها بانگەوازی لە هەر کەسێک دەکەین بۆ بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگەی ئازاد، پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادیی ژن لە هەموو بوارەکانی ژیان تێکۆشانیان پەرە پێ بدەن و لە پێناویدا  بەڕۆحی هەنگاوی تێکۆشانەوە بەرەوپێش ببەن و بۆ ئەوەی ببنە هەڤاڵانی کۆمۆناڵیستی ڕێبەر ئاپۆ خۆتان بەشێوەیەکی بەرفراوان بەڕێکخستن بکەن و بە دڵ و گیان بۆ سەرکەوتن تێکۆشان بەرز بکەنەوە."