شێوازێکی نوێی سەرکوتکردن بۆ خوێندکاران

هاوکات لەگەڵ زیادبوونی فشارەکان لەسەر خوێندکاران، زانکۆی نەوشیروانی بابل بە دروستکردنی لیژنەی ئاڕاستەکردن سنووردارکردنی نوێی بەسەر خوێندکاراندا سەپاندووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە درێژەی گوشارەکانی حکومەتی ئێران بۆ سەر خوێندکاران سەبارەت بە حیجابی زۆرەملێ، زانکۆی نەوشیروانی بابل بە بیانووی حیجاب هەوڵ دەدات جلوبەرگی خوێندکاران لە فەزای ئەلکترۆنیدا کۆنترۆڵ بکات.

 

لە درێژەی ئەم شێوازە سەرکوتکردنەدا ژمارەیەک خوێندکار بە بیانووی حیجاب لەلایەن ئەم لیژنەیەوە بانگهێشت کران و دوای دەستبەسەرداگرتنی کارتی خوێندکارەکانیان، ئەوانیش لە ئیمکاناتی زانکۆ بێبەش کران.

 

پێویستە بوترێت کە کۆبوونەوەکانی لێژنە دیسپلینییەکانی زانکۆکان بۆ گوشارخستنە سەر خوێندکاران و هەڕەشەکردن و ڕاگرتنی خوێندنیان لە پێناو پێشگرتن لە بەردەوامیی شۆڕشی ژینا و حکوومەتی پیاوسالاری و ژنکوژی ڕژێمی ئێران هەمیشە هەوڵدەدات بە شێوازی نوێ فشارەکان بۆ پەرەپێدانی حیجابی ئیجباری زیاد بکات.