کژار نامیلکەیەکی سەبارەت بە بەشداری ژنان لە سیاسەتدا بڵاوکردەوە

کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار"، نامیلکەی “بەشداری ژنان لە سیاسەتدا، مسۆگەرکردنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە" بڵاو کردەوە.

 

ناوەندی هەواڵ- نامیلکەی “بەشداری ژنان لە سیاسەتدا، مسۆگەرکردنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە" کە لایەن کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار" بڵاوکراوەتەوە زنجیرەیەک چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژنانی پێشەنگی نێو سیاسەت لە هەر چوار بەشی کوردستان، دەربارەی گرنگی شۆڕشی ژنان و بەشداری کارای ژنان لە سیاسەتدا لەخۆگرتووە.

کۆمیتەکە ڕایگەیاندووە، شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، توانی تێگەیشتنێکی وا درووست بکات، کە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیان سیاسسییە، توانی واتای ڕاستەقینەی سیاسەت بەدی بێنێتەوە.

 

"گەلانی ئێران سەلماندیان سیاسەت بێ کۆمەڵگە نابێت"

دەربارەی گرنگی بڵاوکردنەوەی ئەو نامیلکەیە کژار ڕایگەیاندووە، گەلانی ئێران جارێکی تر سەلماندیان کە سیاسەت بێ کۆمەڵگە نابێ. ئەگەر سیاسەت بۆ کۆمەڵگە خوڵقاندنی باش، ڕاست و جوان بێ، ئەوە کۆمەڵگە خۆی لە هەمووان باشتر دەزانێت چۆن سیاسەت بکات.