کژار بە ڕۆحی ٨ی ئادار داوای پێکهێنانی بەرەی ژنان دەکات

کژار پەرەسەندنی خەباتی ژنان و فراوانبوونی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە ژنان لە پێشەنگدان دووپاتکردەوە، داوای پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی ژنانی بە ڕۆحی ٨ی ئادار کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

خەباتی ژنان لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٨ی ئادار ڕۆژی تێکۆشانی ژنان، ڕۆژێک کە شایەتحاڵی هەڵکشانی چالاکیی ژنانە، خەریکە ناوبانگێکی زیاتر بەدەست دەهێنێت، ئەم تەڤگەریە وەک درێژکراوەی مێژوویەکی دوور و درێژی بەرخۆدان کە ژنان لە ناوچە جیاوازرەکاندا، لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە تا گۆڕەپانەکانی خەبات دیارە لە سەرانسەری جیهاندا بەڕێوەی بردووە.

تەڤگەری ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ”کەژار” ٥ی ئادار، ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی بەرخۆدانی مێژوویی ژنان بیڵاوکردەوە، کە خەباتی ئازادی ”ژن، ژیان، ئازادی” لە پەرەسەندندایە، بەتایبەتی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، هاتووە: بێ گومان هێزی خۆمان لەو بەرخۆدانە وەردەگرین کە ژنان بە درێژایی مێژوو ئەنجامیانداوە، میراسی مێژوویی شۆڕشی ٨ی ئادار ڕۆژی تێکۆشانی ژنان تا ئەمڕۆش لە سایەی ئەو خەباتانەیە کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچن، هەوڵەکانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان، تۆڕەکانی بەرخۆدان بەردەوامە، ئەم مێژووە دەربڕینی هەڵوێستێکی ڕزگاریخوازانەیە لە دژی هێزە پیاوسالارەکان، سەرمایەداری و تیرۆریستییەکانی وەک داعش و قاعیدە، هەروەها دەستخۆشی لەو هەوڵانە دەکەین کە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دراون.

 

"بەرخۆدانی بێ وێنە"

لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنجی خەڵک بۆ خەباتی ژنان ڕاکێشا و جەختی لەوە کردەوە، کە جیهان شاهیدی بەرخۆدانێکی بێ وێنەیە، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی سەدەی بیست و یەک سەدەی ڕزگاری ژنان دەبێت، لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە باکووری کوردستانەوە تا شنگال، لە ئەفغانستانەوە تا بەلوچستان و لە ئاسیا تا ئەمەریکای لاتین، ئەم ڕاستیە شایەتی شەپۆلی دووەمی شۆڕشی ”ژن، ژیان، ئازادی”یە کە ئێستا لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

 

دووپاتکراوەتەوە، کە ئەوەی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوودەدات نوێنەرایەتی شەپۆلی دووەمی شۆڕشی ”ژن، ژیان، ئازادی” دەکات کە پشتیوانییەکی بەرفراوانی نێودەوڵەتی هەیە، ژنان بەردەوامن لە ڕژانە سەر شەقامەکان، دروشمی ”ژن، ژیان، ئازادی” بەرز دەکەنەوە، وەک دەربڕینی ڕۆحی شۆڕشگێڕانە و ڕۆڵی پێشەنگیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و جیاکاری.

 

"دەبێت بەرەیەکی بەهێز پێکبهێنرێت"

جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان لە پێشەنگی خەباتی بەردەوامی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندان، هەروەها باوەڕبوون بە توانای ئەوان بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری بە شێوەیەکی بەرچاو گەشە دەکات، کە ئاماژەی بە پەرەسەندنی هێرش و پێشێلکارییەکانی دژی ژنان کرد لە هەوڵێکدا بۆ بەربەستکردن لە بەرفراوانبوونی ڕۆڵی ژنان.

 

ئاماژە بەوە کراوە، کە درێژەدان بە شۆڕشی ژنان پێویستی بە هاودەنگییەکی بەرفراوان هەیە لە نێوان ژنان بە ڕۆحی ٨ی ئادار، مسۆگەرکردنی پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو و بەهێز لە دژی سیاسەتەکانی ڕژێم، بنەمای "ژیانی ئازاد"، کە لە دروشمی ”ژن، ژیان، ئازادی” بەرجەستە بووە، بە بناغەی هزری و کۆمەڵایەتی بۆ سیستەمی دیموکراتیکی خوازراو زانی، هەروەها دیدێکی هەمەلایەنەی ڕزگاریخوازی لە ڕێگەی ڕزگاریکردنی ژنانەوە دەربڕی و وتی: ئەم یەکگرتووییە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە لە پێناو ئازادی و دیموکراتیک و چارەی خۆنووسین تێکۆشان دەکەن.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، خوازیاری پتەوکردنی یەکێتی نەتەوەیی و پشتیوانی لە خەباتی پێکەوەی ژنان و فراوانکردنی مەودای پڕۆژەی دیموکراتیک بۆ ئێرانێکی دیموکراتیک بوو، ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی تێکۆشابی ژنانەوە، پێویستە لیژنەکانی ”ژن، ژیان، ئازادی” و لیژنەکانی "یەکسانی و ئازادی" دابمەزرێنرێن، لەگەڵ ناوەندەکانی چارەسەری لەسەر بنەمای ئیرادەی گەل، جگە لەوەش داوای بەرزکردنەوەی شوێنی ژیانی ژنانی کرد لەڕێگەی دروستکردنی کۆمەڵگەی هاوبەش لەسەر بنەمای دیدگای ژنۆلۆژی، کە ژیانی ئازاد لە پێشینەدا بێت.