گەنجینەی جولەکەکان لە عێراق دۆزرایەوە

هارۆڵد ڕۆد، ڕاوێژکاری پنتاگۆن، وردەکارییەکانی دۆزینەوەی ئەرشیفی جولەکەکانی عێراقی ئاشکرا کرد کە ڕژێمی بەعس ساڵانێک لە کۆگاکانی هەواڵگری عێراقدا شاردبوویەوە.

ناوەندی هەواڵ

ئەندامی شاندی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە ناوی "ڕۆد" ساڵی ٢٠٠٣ لە کاتی شەڕی ئەمریکا لە عێراق، گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەگەڵ ئەوەی خۆی جولەکەبوو،بەڵام پێشبینی دۆزینەوەی ئەم گەنجینە مێژووییەی نەکربوو.

 

ئاماژەی بەوەکردووە: " کاتێک هاتمە ناوی بینای هەواڵگری عێراق، ئەندامێکی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو کاتە کە ساڵانێک بوو پەیوەندیم لەگەڵیدا هەبوو، ئامادەبوو پێمان بڵێت چی لە ناو بیناکەدا هەیە."

 

وتیشی: " ئەو پیاوە بەرپرسی باڵی جوولەکەکانی دەزگای هەواڵگری بووە، تەنانەت ئێمە نەماندەزانی باڵێکی لەو شێوەیە هەیە، ئەرشیفێکی زۆریان دەربارەی جولەکەکان کۆکردبوەوە."

 

لە ناو ئەو بینایە گەنجینەی جولەکەکان دۆزرایەوە کە ئەرشیفێکی زەبەلاحی کتێبی تەورات، شایەتحاڵی و پێشکەشکردن لەسەر جولەکەکانی عێراق و چەندین کەرەستەی دەگمەنی دیکە بوو.