" ڕۆمانی دایە" لە مەراسیمێکدا دەناسێنرێت

سبەینێ لە مەراسیمێکدا "ڕۆمانی دایە" تایبەت بە خەبات و تێکۆشانی ژنێکی شۆڕشگێڕی شاری سلێمانی، دەخرێتە بەردەستی خوێنەران و ناساندنی بۆ دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ناوەندی ژنۆلۆژی ڕۆمانی دایە "ڕێگە درێژەکەی ڕەنج و تێکۆشانی یادە" بڵاوکردەوە، باس لە ژیانی تراژیدیایی ژنێکی شۆرشگێڕی شاری سلێمانی ناسراو بە"هەڤاڵ یادە " دەکات.

 

ڕۆمانەکە لە ٥٢٦ لاپەڕە پێکهاتووە، لە نووسینی ڕووناک مورادە، ڕۆزا حەمەساڵح لە عەرەبییەوە کردوویەتی بە کوردی، باس لە ڕەنج و تێکۆشانی ژنێک دەکات.

 

سبەینێ سێشەممە لە مەراسیمێکدا لە رێکخراوی ئازادبوون لە شاری سلێمانی کاتژمێر ٥ ئێوارە، ئەم ڕۆمانە دەکەوێتە بەردەستی خوێنەواران و ناساندنی بۆ بکرێت.

 

هاوکات لە مەراسیمەکەدا بڕیارە بەرهەمێکی تری وەرگێڕ ڕۆزا حەمەساڵح کە پێکهاتووە لە کۆمەڵە شیعرێکی نزار قەبانی بە دیاری بدرێتە بەشداربووان.

 

نووسەری ڕۆمانی دایە ژنێکی کوردی ڕۆژئاوای کوردستانە بە ناوی "ڕووناک موراد"، کە تێیدا، باس لە ژیانی پڕ لە تراژیدیای ژنێکی شۆرشگێڕی یاخی خۆنەویستی شاری سلێمانی دەکات، بە ناوی درەخشان میرزا ئیبراهیم.

 

وەرگێڕ لە کتیبەکەیدا باسی لەوەکردووە: ناوەڕۆکی ئەم پەرتووکە ئاڕاستەم دەکات بەوەی پێش هەموو کەس پەرتووکەکە پێشکەشی دایە درەخشان بکەم و لەوێوە پێشکەشی هەموو ئەو دایک و ژنانە بکەم، کە لەپێناو ئازادیی گەلی کوردستان و مرۆڤایەتیدا لە دژی فاشیزم و داگیرکاریی و ستەمکاری ڕێگەی دژواریان گرتووەتەبەر و بە هەموو توانایانەوە خەبات دەکەن لە پێناو ژیانێکی ئازادانە و پڕ کەرامەت.