بەهۆی داڕمانی چیای هیمالایا بە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و بێسەروشوێن بوون

بارانبارینی بەخوڕ و ڕۆچوونی زەوی لە هیندستان بووە هۆی داڕمانی چیای هیمالایا، چەندین قوربانی و برینداری لێکەوتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ دووشەممە بەرپرسانی هیندستان ڕایانگەیاند، لە کۆتایی هەفتەدا بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و ڕۆچوونی زەوی لە چیاکانی هیمالایا لە هیندستان، زیاتر لە ٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەس گیریان خواردووە و بێسەروشوێنن.

 

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بارانبارینی بەخوڕی نائاسایی و توانەوەی سەهۆڵبەندانەکان بووەتە هۆی دروستبوونی لافاوێکی کوشندە لە هیندستانی شاخاوی و پاکستان و نیپاڵی دراوسێ، کە بەرپرسانی حکومەت هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ گۆڕانی کەشوهەوا.

 

تەلەفزیۆنییەکانی ویلایەتی هیماچال پرادێشی هیندستان نیشانی دەدەن کە ماڵەکان بەهۆی ڕۆچوونی زەوییەوە ئۆتۆمبیلەکانیان کەوتووەتە ژێر خاک و بەردەکانەوە، سەدان کەسیش لەژێر داروو پەردووەکاندا گیریان خواردووە و تیمەکانی فریاگوزاری هەوڵی ڕزگارکردنیان دەدەن.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە ڕۆژی یەکشەممەوە لانیکەم ٤١ کەس بەهۆی ڕووداوەکانی پەیوەست بە بارانبارینەوە گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش ١٣ کەس بێسەروشوێنن.

 

فەرمانگەی کەشناسی ڕایگەیاندووە، تا کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٧٣ ملیمەتر لە هیماچال و ٤١٩ ملیمەتر لە ئۆتار کەند باران باریوە.