ئاماری سووتاوی مانگێک بڵاوکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ماوەی مانگێک ١٧٧ نەشتەرگەری سووتاوی و جوانکاری ئەنجامدراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئامارێکی مانگێکی سووتاوی بڵاوکردەوە، لە ماوەی مانگێکدا نزیکەی دوو هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەریی جوانکارییان کردووە و ١٧٧ کەسیش نەشتەرگەریی سووتاوی و جوانکارییان بۆ کراوە.

 

بەپێی ئاماری بەڕێوەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی هاتووە، لە مانگی تەمموزدا هەزار و ٧٤٩ کەس سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەریی جوانكاریی ئیمێرجنسییان کردووە.

 

ئاماژە بەوە دەکات، لەو ژمارەیە ٢٨٧ کەسیان سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە، هەزار و ١٦٥ کەسیشیان بۆ بەشی راوێژکاری و ٢٩٧ کەس سەردانی بەشی چارەسەری نەخۆشخانەکەیان کردووە.

 

لەماوەی مانگی رابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری، ١٢ جوانكاریی نەشتەرگەریی سەروو گەورە و ١٤٦ نەشتەگەریی گەورە و ١٩ نەشتەرگەریی بچوك ئەنجامدراوە، ٢١٤ كەس داخڵكراون و ٣٥ كەسیان لەبەشی سووتاوی و ١٧٩ یان لەبەشی جوانكاری بوون.