هەڵەبجە: ژنێک پۆستی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان وەردەگرێت
پزیشک هودا ئەحمەد ڕەشید، وەک بەڕێوەبەری نوێی نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە دەستبەکاربوو.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ پزیشک هودا ئەحمەد ڕەشید، پۆستی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی لە هەڵەبجە وەرگرت.
ژنانی هەڵەبجە بەردەوامن لە وەرگرتنی پۆستە باڵاکانی وەک بەڕێوەبەرێتی کەرتەکانی تەندروستی، ئه‌مڕۆ پزیشک هودا ئەحمەد ڕەشید، وەک بەڕێوبەری نەخۆشخانەی مناڵان و منداڵبوونی هەڵەبجە دەستبەکاربوو، ئەم پزیشکە ئەزموونی چەندین ساڵ کارکردنی وەک پزیشک لە نەخۆشخانە گشتی و تایبەتەکان هەیە.
پزیشک هودا ئەحمەد ڕەشید، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان لە هەڵەبجە ده‌ست به‌كار بوو، هه‌میشه ژنان له هه‌ڵه‌بجه و پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان جیاوازبوون له به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كه کارگێڕییەکان و توانیوویانە سەرکەوتوانە ڕۆڵی خۆیان لە خزمەتی کۆمەڵگە بە دیاربخەن.