ژنێکی یاریزانی ئێرانی بووە پاڵەوانی ووشۆ

دیانا ڕەحیمی وەک "تەکنیکیترین یاریزانی ووشۆ لە جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٢" ڕاگەیەندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی ئەو هەواڵەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ووشۆ ڕایگەیاندووە، دیانا ڕەحیمی نوێنەرایەتی ئێرانی کردووە  لە پاڵەوانێتییەکان و وەک باشترین ئەستێرەی ژنە تازەپێگەیشتوەکان پاڵێوراو بووە، بە بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ، وەک کەسی یەکەم لەم بەشەی دەنگدانەکەدا هەڵبژێردرا و لە ساڵی ٢٠٢٢دا وەک ئەستێرەی بەشی ژنان ناسێندرا.

 

لەگەڵ ڕاگەیاندنی فەرمی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ووشۆ، دوای هەڵسەنگاندنی سەرەتایی بۆ زانیاری کاندیدەکانی باشترین یاریزانانی ووشۆ لەلایەن لیژنەی وەرزشوانانی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ووشۆ، ٦٢ کاندید لە ٢٨ وڵاتەوە خرانە لیستی کۆتایی دەنگدانەکانەوە بۆ قۆناغی کۆتای.

 

دوای کۆتاییهاتنی فەرمی دەنگدانی گشتی یەک مانگە بۆ هەڵبژاردنی باشترین یاریزانانی ووشو لە ساڵی ٢٠٢٢، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ووشو بە فەرمی ناوی براوەکانی ئەم بەشەی ڕاگەیاند، دیانا ڕەحیمی، نوێنەری ئێران کە وەک باشترین ئەستێرەی تازەپێگەیشتووی ژنان کاندید کرابوو، بە بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ وەک کەسی یەکەمی ئەم بەشە هەڵبژێردرا.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ١٥ی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا، دیانا ڕەحیمی لە هەشتەمین پاڵەوانێتی جیهانی لاوانی پاڵەوانێتی ووشۆ، لە کێشی ٥٦ کیلۆگرامدا، مەدالیای زێڕ و نازناوی پاڵەوانێتی جیهانی بەدەستهێنا، بە بردنەوە لە بەرامبەر ڕکابەرە چینیەکەی، پێشتر لە بەرامبەر یاریزان "ینگ هی ئۆنگ" لە هۆنگ کۆنگ، پۆسپا ئەناستاسیا لە ئەندەنوسیا و کەریمە بریۆنێس لە مەکسیک سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو.