ژنان هەوڵی پاراستنی سروشت دەدەن

ژنانی کۆبانێ لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە چاندنی گوڵ و نەمام ژینگەکەیان جوان دەکەن و پارێزگارییان لێدەکەن بۆ ئەوەی سەوزایی زیاتر بێت.

نۆرشەن عەبدی

 

کۆبانێ- ژنان بە شێوەیەکی سروشتی پەیوەستن بە سروشت و کشتوکاڵەوە، بەتایبەت چاندنی گوڵەبەڕۆژە و گوڵ باشترین کارن بۆ ژنان، ژنانی کۆبانێ دووپاتی دەکەنەوە کە ئامانجیان زیادکردنی ناوچە سەوزەکان و جوانکردنی شارەکەیانە بە چاندنی گوڵەبەڕۆژە.

 

سەبارەت بە ئامانجی سەرەکی کردنەوەی نەمامگەی شێران بۆ ژنان، ئەندامی نووسینگەی ژنان لە شارەوانی ناحیەی شێران سەر بە کانتۆنی کۆبانێ، جیهان سامی وتی: "ئێمە کاردەکەین بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی پڕۆژەکانی ژنان، شارەوانی کانتۆنی کۆبانێ ٦ مانگ پێش ئێستا پڕۆژەیەکی تایبەتی بۆ ژنانی قەزای شێران کردەوە بە ئامانجی زیادکردنی ناوچەی سەوزایی و هەلی کار بۆ ژنان، بەو پێیەی ژنان دەستیان بە کشتوکاڵ کردووە بۆ پاراستنی ژینگەکەیان، لە نەمامگەدا چەندین جۆری گوڵ و دار و درەخت هەیە، ئێمە سابران و یاسەمین و گاردینیا و جیزانیا و هەموو جۆرە و ڕەنگێکی گوڵ لەگەڵ درەخت و درەختی میوە دەچێنین."

 

جیهان سامی ڕوونیدەکاتەوە، هەوڵدەدەن ژمارەی کرێکارانی نەمامگە زیاد بکەن، هەروەها ژمارەی گوڵ و نەمامەکان فراوانتر بکەن و ڕووبەری نەمامگەکەش گەورەتر بکەن بۆ ئەوەی کار بۆ خەڵکی زیاتر بکەن، ژنان بە زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی شارەکەیان سروشت و ژینگە دەپارێزن.

 

"ڕۆشنبیری و مۆسیقام خۆشدەوێت"

کرێکاری نەمامگەی خەڵکی شێران، وەردە محەممەد عەلی تەمەن ٤٠ ساڵ دەڵێت، چاندنی نەمام و ڕووەک لە نەمامگە و لە ماڵەوە بەشێکە لە ژیانی، "خۆشەویستییەکی زۆرم بۆ کشتوکاڵ و سروشت هەیە، هاتوومەتە سەر کار لەم نەمامگەیە بۆ زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی شارەکەم و چاندنی گوڵەبەڕۆژە بۆ ڕازاندنەوەی شارەکە، بۆ ئەوەی بتوانین دیمەنێکی جوانتر بۆ گەنجی ڕۆژئاوا دروست بکەین."

 

وەردە محەممەد عەلی سەبارەت بە جۆرەکانی گوڵەبەڕۆژە وتی: " من چەندین جۆری گوڵ و درەخت وەک ڕووەکی ناوماڵ دەچێنم، گوڵەبەڕۆژە بەکاردەهێنم بۆ ڕازاندنەوە، گرنگی زیاتر بۆ ئەم گوڵ و دار و تووانە پێویستە بۆ گەشەکردن، هەموو ڕۆژێک گژوگیا زیادە لە نەمامگە لادەبەین و هەروەها جۆرە گوڵێکی نوێ لە ماڵەکەماندا دەچێنین."