شیراز، قەدەغەکردنی دامەزراندنی هاووڵاتیانی ئەفغانی لە کاردا

لە ١٥ی حوزەیرانەوە هیچ فرۆشگایەک مافی دامەزراندنی کرێکاری ئەفغانی نییە و بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ سەرپێچیکاران دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، هەواڵێک سەبارەت بە دانانی لافیتەیەک لە بازاڕی وەکیل شیراز بڵاوکرایەوە، بە دەق و ڕاگەیاندنی "قەدەغەکردنی دامەزراندنی کرێکارانی ئەفغانی" بە پێی یاسا و کۆکردنەوەی کرێکارانی هاووڵاتیانی ئەفغانی لەگەڵ " ئیقامە و مۆڵەتی کارکردن" لە شاری شیراز.

 

هەروەها بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوکراونەتەوە، هێزە ئەمنییەکان ١٨ کرێکاری ئەفغانییان سەرەڕای ئەوەی "ئیقامە و مۆڵەتی کارکردن"یان هەبووە، دەستگیرکردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

 

ئەمەش نیگەرانی هاووڵاتیانی ئەفغانستانی لێکەوتووەتەوە و بە وتەی یەکێکیان "بە سەرنجدان بەوەی کە من لە ئێران لە دایک بووم و نزیکەی ٤٠ ساڵە دانیشتووی ئەم وڵاتەم، نیگەرانم لە دۆخی ئێستا کە ئەبێتە هۆی لەدەستدانی کار و بژێوی ژیانم".

 

دۆخی کاری ژنانی کرێکاری کۆچبەر-ئەفغانی لە ئێران زۆر خراپە، ژنان بەهۆی ماندووبوون و کەمی کرێی کارکردنیان و نەبوونی بیمە بەشێک لە خاوەنکارەکان سوود لەم دۆخە وەردەگرن  پێشێلکاری بەرامبەر مافەکانیان دەکەن چونکە پارێزگاری یاسایییان نییە.

 

دەتوانن بە کەمترین ئاستەنگ مەرجەکانی خۆیان بەسەریاندا بسەپێنن و لەبەر ئەوەی ژنان دەبێت مەرجەکانی خاوەنکار بە تەواوی قبوڵ بکەن، مەرجەکانی ئیستغلالکردنیان بە ئاسانی دابین دەکرێت.