دابەزاندنی کێش، گەشەپێدانی سیستمی خواردنی تەندروست

گەشەدان بە سیستمی خۆراکی تەندروست بە باشتر دادەنرێت لە ڕێجیمکردن بۆ ماوەیەکی کاتی کە دواتر دەستبکرێتەوە بە خواردنی نا تەندروست، کە بریتییە لە خواردنی هەموو شتێک بە بڕی گونجاو و لە کاتی گونجاو و بە تێکەڵە گونجاوەکان.

ناوەندی هەواڵ

 

خواردنی تەندروست بریتی نییە لە دوورکەوتنەوە لە چەوری، خواردنی کالۆری کەمتر، یان تەنها کوڵاندنی خۆراک، بەڵکو پێویستە ڕێجیمێکی هاوسەنگ و بەسوود بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی خووی خواردنی تەندروست پەرەپێبدرێت، کە بریتییە لە خواردنی هەموو شتێک بە بڕی گونجاو و لە کاتی گونجاو و بە تێکەڵە گونجاوەکان.

 

وەرگرتنی خۆراکی تەندروست و ڕیشاڵی بۆ هەرسکردن باشە، بۆ ئەوەی جوڵەی ڕیخۆڵەکانمان بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی، پێویستمان بە ڕیشاڵەکانە، کە جگە لەوەش یارمەتیدەرن لە خۆپاراستن لە چەندین نەخۆشی درێژخایەنی توند لەوانە شەکرە و شێرپەنجە و تێکچوونی دڵ و خوێنبەرەکان.

 

ئەگەر ڕۆژانە ڕیشاڵی پێویستت دەست نەکەوێت، لەوانەیە پێویستت بە زیادکردنی ڕێژەی خواردنەکەت بێت، ڕیشاڵی خۆراکی بریتییە لە کاربۆهیدرات کە لەلایەن ئەنزیمەکانی لەشەوە هەرس ناکرێت.

 

 لە خۆراکە ڕووەکییە خواردنییەکاندا هەیە وەک دانەوێڵە، میوە، سەوزە، نۆک و گوێز و دانەوێڵە، میوە دەوڵەمەندەکان بە ڕیشاڵ بریتین لە مۆز، پرتەقاڵ، سێو، بامێ، شووتی، کاڵەک، لەکاتێکدا فاسۆلیا، گەنمەشامی یان سەوزەی ڕەنگ تۆختر ڕێژەی ڕیشاڵی زۆریان تێدایە، جگە لەوەش نانی دانەوێڵەیی یان گوێزی وەک بادەم، فستق یان قووتە و تۆوی گوڵەبەڕۆژەش ڕێژەیەکی بەرزی ڕیشاڵی تێدایە.

 

ئەم ڕێنماییانە باشترین ئامۆژگاری زانستی ئەمڕۆیان تێدایە سەبارەت بە هەڵبژاردنی خۆراکەکان بۆ بەرەوپێشبردنی تەندروستی و خۆپاراستن لە نەخۆشی و پاراستن یان دابەزاندنی کێش، ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە پێویستی خۆراکی تایبەتیان هەیە، پەیوەندی بە پزیشکی خۆراکی تۆمارکراوەوە بکە بۆ پێشنیاری تایبەت.

 

چەند هەنگاوێک دەتوانرێت بگیرێتەبەر بۆ گەشەدان بە سیستمی خۆراکی تەندروست، لەوانە وازهێنان لەو خواردنەوانەی شەکریان تێدایە، زیادکردنی ٢ بۆ ٣ ژەم خواردنی ماسی لە هەفتەیەکدا، خواردنەوەی پەرداخێک شیر ڕۆژانە، خواردنی میوە لە نێوان ژەمە سەرەکییەکان، زیادکردنی سەوزە لەگەڵ ژەمە سەرەکییەکان، وازهێنان لە خواردنی قوتونراو، کەمکردنەوەی خواردنی لە ڕۆن سورەوەکراو، دووبارە نەکردنەوەی بەردەوامی ژەمە خۆراکەکان، هەروەها گرنگیدان بە ژەمی بەیانیان.