وانەکانی بۆکسێن متمانە بۆ ژنان دروست دەکات

وانەکانی وەرزشی بۆکسێن پەرەی پێدەدرێت بەهۆی سوودە تەندروستی و دەروونییەکانیەوە بۆ ژنان، هەروەها بە ڕێگایەکی گونجاو دادەنرێت بۆ زیادکردنی متمانەبەخۆبوون و بەرگریکردنی ژنان لە خۆیان.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شاری کۆرنواڵ وانەکانی بۆکسێن پێشکەش دەکرێن بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بن لە پێدانی "هەستکردن بە بەهێزبوون" بۆ ژنان، ئەم پلانە لە ڕێگەی دەستپێشخەری سەلامەتی لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە پێشکەش دەکرێت.

 

ڕاهێنەران ڕایانگەیاندووە کە پۆلەکان ئامانجیان ئەو ژنانە بووە کە هەست بە کاریگەرییەکانی زەبر و فشار و دڵەڕاوکێ دەکەن، لێکسی دێڵز، ڕاهێنەری ئاستی یەکەمی بۆکسێن، وتی: "ئەم وەرزشە کەشی سەلامەتی ڕاستەقینە درووست دەکات و ڕێگەیەکی بەڕاستی زۆر باشە بۆ دەرکردنی توڕەیی و بێزاری".

 

نیکی کوک، کارمەندی بەشداریکردنی کۆمەڵایەتی بۆ سەنتەری ژنان لە کۆرنواڵ، وتی: "بوارە تایبەتەکەمان ژنانە، ئێمە سەیری ئەوە دەکەین کە ئەزموونەکانیان چییە، چی کاریگەری لەسەریان هەیە."

 

لەکاتێکدا زۆر کەس تێڕوانینێکی هەڵەیان هەیە کە بۆکسێن تەنها شەڕکردنە بەڵام لە سووتاندنی چەورییەوە تا بەدەستهێنانی هێز تا کەمکردنەوەی فشار بۆکسێن سوودی باوەڕپێنەکراو بە جەستە و دەروون دەبەخشێت.

 

زیاتر لە هەموو شتێک بۆکسێن فۆرمێکی باوەڕپێنەکراوی جوڵەیە وا دەکات هەموو جەستە و دەروون بە هاوئاهەنگی پێکەوە کاربکەن، لە ڕاستیدا بۆکسێن لە زۆرێک لە هۆڵەکانی وەرزش و ستۆدیۆی لەشجوانی جیاوازدا دەرکەوتووە بەهۆی سوودە تەندروستی و دەروونییەکانیەوە.

 

بۆکسێن لە چەندین ڕووەوە یارمەتی ژنان دەدات بۆ نمونە بۆ فێربوونی تواناکانی بەرگریکردن یارمەتی ژنان دەدات کە بەهێز بن، هەروەها لە ڕێگەی بۆکسێنەوە فێردەبیت چۆن جوڵەی خێرا بکەیت، باشتربوونی بەرگەگرتن خێراتر دەبێت، هەروەها فێردەبیت چۆن زیاتر وریا بیت و سەرنجت لەسەر شتێک بێت، گرنگی بە هەموو جوڵەیەک بدە کە ڕەنگە بەرامبەرەکەت ئەنجامی بدات.

 

ژنان بە گۆڕانکارییەکی زۆر لە هۆرمۆنەکانیان تێدەپەڕن، لە سوڕی مانگانە تا دووگیانی تا وەستانی سوڕی مانگانە کە پەیوەندی بە تەمەنەوە هەیە، کاتێک باس لە هۆرمۆنە ناهاوسەنگەکان دەکرێت، هەندێک جۆری وەرزشکردن باشترن لە هەندێکی تر، ڕاهێنانی هێز زۆر باشن بۆ هۆرمۆنە تەندروستەکان چونکە قۆناغەکانی چاکبوونەوەی چالاک لەخۆدەگرن، کە هۆرمۆنەکانمان پێویستیان پێیەتی، بۆکسێن ڕاهێنانی جەستەیی و ڕاهێنانی هێز لەخۆدەگرێت، ئەمەش وایکردووە کە ڕاهێنانێکی نایاب بێت بۆ تەندروستی هۆرمۆنەکان.