دەرمانەکانی دابەزاندنی کێش دەتوانن ببنە هۆی دابەزاندنی ماسولکەکان

زیانەکانی قەڵەوی لە زیادبوونی ماسولکەکانەوە نایەت، بەڵکو لە زیادبوونی بارستەی چەورییەوە دێت، هەروەها دیاریکردنی چۆنیەتی دابەزاندنی چەوری بەڵام ماسولکەکان نا دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش بە ڕێگایەکی تەندرووست.

ناوەندی هەواڵ

 

دەرمانەکانی دابەزاندنی کێش لە ساڵی ڕابردوودا ناوبانگیان لە سەرانسەری جیهان زیادیکردووە، یارمەتی هەندێکیان داوە بڕێکی زۆر کێشیان دابەزێنن بەڵام هەموو کێشەکان لە دابەزاندنی چەوری نییە، لە ڕاستیدا بارستەی بێ چەوریی لەوانە ئێسک و ئەندامەکان و ماسولکەکان دەبێت سەلامەتییان لە کاتی دابەزاندنی کێش لەبەرچاو بگیرێت.

 

تا مرۆڤ بارستەی ماسولکەیی زیاتر بێت، ڕێژەی میتابۆلیکی باشتر دەبێت " میتابۆلیزم ئەو پرۆسەیە کە جەستە بەکاری دەهێنێت بۆ بەدەستهێنان یان دروستکردنی وزە لەو خۆراکەی کە دەیخۆیت"، یان ژمارەی کالۆریەکانی مرۆڤ لە کاتی پشوودا دەسوتێنێت، کاتێک کەسێک بارستەی ماسولکەکانی لەدەست دەدات ڕێژەی گۆڕانکارییەکانی میتابۆلیکیش کەم دەبێتەوە.

 

دکتۆر لویس ئارۆن، بەڕێوەبەری سەنتەری کۆنترۆڵکردنی کێشی گشتگیر لە پزیشکی ویل کۆرنێل لە نیویۆرک دەڵێت: "ئەگەر بتوانی بارستەی ماسولکەکانت بپارێزیت، ئەوا دەتوانیت کێشت بە بەردەوامی زیاتر دابەزێت، چونکە ڕێژەی گۆڕانکاری خۆراکەکەت کەم نابێتەوە".

 

دوو دەرمان بە تایبەتی بۆ دابەزاندنی کێش بەکارهێنانیان زیادیکردووە: سێماگلۆتاید و تیرزپاتاید، سێماگلۆتاید ئەو دەرمانەیە کە لە دەرمانی ئۆزێمپیک و ویگۆڤی نۆڤۆ نۆردیسکدا هەیە، tirzepatide ئەو دەرمانەیە کە لە Eli Lilly’s Mounjaro دایە، ئەو دەرمانانە بەشێوەیەکی کەمێک جیاواز کاردەکەن، بەڵام هەردووکیان ئارەزووی خواردن کەمدەکەنەوە، ئەمەش وادەکات بەکارهێنەران کەمتر خواردنی پڕ کالۆری بخۆن.

 

دابەزاندنی کێش کاریگەری ئاڵۆزی لەسەر جەستە هەیە، بەتایبەتی لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا، چونکە تا کەسێک لە ماوەی کورتدا کێشی زیاتر دابەزێنێت، جگە لە چەوری بارستەی ماسولکەکانی زیاتر دادەبەزێت.

 

ئەلماندۆز کە وەک ڕاوێژکارێک لە کۆمپانیای نۆڤۆ نۆردیسک و ئێلی لیلی کاری کردووە، دەڵێت: "لەکاتێکدا لەدەستدانی بارستەی بێ چەوری جێگەی نیگەرانییە، لە ڕاستیدا ڕەنگە لە کۆتاییدا کەمێک بارستەی بێ چەوری زیاترت هەبێت بە بەراورد بە پێکهاتەکانی دیکەی وەک چەوری جەستە".

 

زیانەکانی قەڵەوی لە زیادبوونی ماسولکەکانەوە نایەت، بەڵکو لە زیادبوونی بارستەی چەورییەوە دێت، هەروەها دیاریکردنی چۆنیەتی دابەزاندنی چەوری بەڵام ماسولکەکان نا دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش.

 

تاقیکردنەوەیەکی کلینیکی ساڵی ٢٠٢١ کە کاریگەرییەکانی دابەزاندنی کێشی ویگۆڤی تاقیکردەوە، دەرکەوتووە کە لەکاتێکدا نزیکەی ٤٠٪ی ئەو کەسانەی کێشیان دابەزاندووە، لە کۆتایی ٦٨ هەفتەدا بارستەی لاوازیان هەیە لەنێویاندا ماسولکەکان.

 

شیکارییەکی نوێی داتاکانی هەمان تاقیکردنەوە دەریخستووە کە دوای ٧٢ هەفتە لە خواردنی دەرمانەکە، نزیکەی ٢٥٪ی کێشی بەشداربووان کە کێشیان دابەزیوە بارستەی لاواز بووە، بەڵام بەشداربووان پێکهاتەی جەستەیان بە گشتی تەندروستتر بوو.

 

بۆ کەمکردنەوەی دابەزاندنی بارستەی بێ چەوری لە کاتی دابەزاندنی کێشدا دەبێت ڕێگای تەندروست بگیرێتەبەر و ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی ٦٠ ساڵەوەیە و لە ئێستاوە زیاتر تووشی دابەزاندنی ماسولکە دەبن پێویستە بە تایبەتی ئاگاداری بنیاتنانی ماسولکەکانیان بن.

 

یەکێک لە ڕێگاکان ئەوەیە کە ئەو کەسەی کێشی دادەبەزێنێت دەبێت دڵنیا بێت لەوەی کە ڕۆژانە پرۆتینی پێویست بخوات، کە ئەمەش دەتوانێت قورس بێت لە کاتی بەکارهێنانی دەرمانی دابەزاندنی کێشدا، بەڵام پرۆتین بنەمای بنیاتنانی ماسولکەیە بەبێ ئەوە ماسولکەکان ناتوانن خۆیان دروست بکەن و چاک بکەنەوە.

 

پێویستە خەڵک ئامانجیان ئەوە بێت کە ڕۆژانە ٦٠ بۆ ٨٠ گرام پرۆتین بەدەستبهێنن، بۆئەوەی لە کاتی دابەزاندنی کێشدا بارستەی ماسولکەکان کەم نەکات.