ژمارەی ئەو کەسانەی لە سودان ئاوارەبوون گەیشتە ٩٥٠ هەزار کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سودان ئاوارە بوون گەیشتە ٩٥٠ هەزار کەس.

ناوەندی هەواڵ

 

پێکدادانەکانی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە لە ١٥ی نیسان لە سودان دەستیپێکرد بەردەوامە، بەپێی زانیارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرەتای جەنگەوە تا ئێستا ٧٣٤ هەزار و ٢٠٠ کەس لە ناو وڵاتەکەدا کۆچیان کردووە. نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس لە وڵاتانی دراوسێ بوونەتە پەنابەر.

 

450 هەزار منداڵ ماڵەکانیان جێهێشتووە، هەروەها دەیان هەزار کەس کە پێشتر چووبوون بۆ سودان گەڕاونەتەوە وڵاتەکانی خۆیان، زۆربەی کۆچبەرەکان هەڵهاتوون بۆ پارێزگاکانی جەزیرە و کەداریف.

 

بۆ ئەوەی پێکدادانی نێوان سوپاو هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سودان ڕابگیرێت، لە جدەی سعودییە کۆبوونەوەکان بۆ ئەو مەبەستە دەستیپێکردووە،  لە ئەنجامی کۆبوونەوەکاندا، لە ١١ی ئایاردا "بەیاننامەی جدە" واژۆ کرا، لە بەیاننامەکەدا کە لە ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و عەرەبستانی سعودیە واژۆکراوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لایەنەکان خۆیان بەدوور دەگرن لە هەر هێرشێک کە زیان بە هاوڵاتیانی مەدەنی بگەیەنێت.