بانگەوازی خەڵکی ئامەد کرا کە ئاگاداری دەنگەکانیان بن

لە ئامەد بەکارهێنانی دەنگ لە قوتابخانەکاندا بەردەوامە، پارێزەر گیزم میران لە مێزی قەیرانەکانی هەڵبژاردن ڕایگەیاند کە ٤٠٠ پەیوەندی تەلەفۆنییان پێگەیشتووە بۆ ڕاپۆرتکردن و هاوسۆزی، هەروەها گوڵستان ئەتاسۆی هاوسەرۆکی هەدەپەی شارەکە داوای بەشداریکردنی گەلی کرد.

مەدینە مامەدئۆغلۆ

 

ئامەد- لە ئامەد ئەو قوتابخانانەی کە دەنگدانیان تێدا دانراوە بەردەوامن لە پرۆسەی دەنگدان، ئەو هاووڵاتیانەی بەیانیان دەچوونە قوتابخانەکان، لەبەردەم دەرگای پۆلەکان ڕیزیان دەکرد بۆ دەنگدان، لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتژمێرەکاندا قەرەباڵغی لە شارەکاندا زیاتر بوو، لە لایەکی دیکەوە، مێزی هەڵبژاردنەکانی ئامەد لە زۆر شوێنی شارەوە زانیاری لەسەر پێشێلکارییەکان وەردەگرێت.

 

لەو شارەی کە ٢٥٠ پارێزەری سەندیکای پارێزەرانی ئامەد و کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی OHD تێیدا کاردەکەن، پارێزەران و کەسانێک کە مافی تانەدانیان هەیە لەو ناوچانە دەنێردرێن کە سەرپێچی لێدەکرێت، پارێزەر گیزم میران لە مێزی قەیرانی هەڵبژاردن کە چاوپێکەوتنمان لەگەڵدا کرد سەبارەت بەو بابەتە، ڕایگەیاند کە خەڵکێکی زۆر پەیوەندییان پێوە دەکەن بۆ زانیاری و هاودەنگی.

 

  هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپەی شارەکە گوڵستان ئاتاسۆی هەروەها داوای لە خەڵک کرد بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن.

 

"با هاووڵاتیانمان، دەنگەکانیان بەکاربهێنن، بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان"

گوڵستان ئەتاسۆی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپەی ئەو شارە، هەروەها داوای کرد خەڵکی ئامەد بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، گوڵستان ئەتاسۆی ڕایگەیاند کە ئەوان لەگەڵ سەرجەم ئەندامەکانیان لە مەیدانەکەدا کار دەکەن و بەم شێوەیە قسەی کرد: " قەرەباڵغی و گردبوونەوەکەی دوێنێی ئامەد بەردەوامە لەگەڵ ئەو ڕێژە زۆرەی بەشداریکردن، لە کۆتایی ئەم ڕۆژەدا سەردەکەوین و بانگهێشتی ئەو کەسانە دەکەم کە نەچوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و پێیان دەڵێم بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگەکانیان بەکاربهێنن، با گەلەکەمان کە دەنگی خۆی بەکاردەهێنێت کۆنترۆڵی دەنگدانەکان بکات، لە کۆتایی ڕۆژدا با ڕزگارمان بێت لە سیستەمی فاشیستی و بە تامەزرۆییەوە چاومان لە داهاتوو بێت، ئێستا ئێمە لە هەموو شوێنێک و لە هەموو بوارێکدا لەسەر سندوقی دەنگدانین، ئێمە دەستبەجێ دەستوەردان دەکەین دژی سەرپێچیەکان و ئامادەکاری بۆ دەستگیرکردن دەکەین، ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی مافەکان پێشێل نەکرێن، با گەلەکەمان بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدات".