عێراق هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی قەیارە دەستپێدەکاتەوە

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا باس لەوە کراوە کە نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانەوە دەگوازرێتەوە، بە بڕی ٣٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بۆ بەندەرەکانی هەناردەکردنی نەوت لە کەنداوی عەرەبی.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی نەوتی عێراق دەستپێکردنەوەی کارەکانی بارکردن و هەناردەکردنی نەوتی لە کێڵگەی نەوتی قەیارە ڕاگەیاند، کە توانای بەرهەمهێنانی ٣٣ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەیە.

 

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا باس لەوە کراوە کە نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانەوە لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە دەگوازرێتەوە، بە بڕی ٣٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بۆ بەندەرەکانی هەناردەکردنی نەوت لە کەنداوی عەرەبی.

 

وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوە کرد کە ئەم هەنگاوە داهاتی دارایی زیاتر بۆ عێراق بەدەست دەهێنێت و کارەکانی لە پاڵاوگەی قەیارە بەرەوپێش دەبات، هەروەها پاڵپشتی کۆمپانیاکانی گواستنەوە دەکات، چ لە کەرتی تایبەت و چ لە کەرتی گشتی، بە تایبەت کۆمپانیای نەوت تانکەری عێراقی IOTC و عێراقی کۆمپانیای هێڵی ئاسنی کۆماری.

 

یاریدەدەری ئەمینداری وەزارەتی نەوت ڕاگەیاندووە، وەزارەت ئارەزووی خێراکردنی دەستپێکردنەوەی کارەکانی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی نەوتی قەیارە و تێپەڕاندنی کێشە تەکنیکی و گرێبەستییەکان دەکات، ئاماژەی بە گرنگی سەقامگیرکردن و بەردەوامکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکان کرد، و زیادکردنی بەپێی پلانەکانی گەشەپێدان.

 

لە ساڵی ٢٠١٨ عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی نەوتی قەیارە لە پارێزگای نەینەوا دەستیپێکردەوە، دوای شکستپێهێنانی گروپە تیرۆریستییەکانی داعش، کە کێڵگە نەوتییەکانیان کۆنترۆڵکرد، هەروەها ئۆپەراسیۆنی ئاوەدانکردنەوەی گشتگیری بۆ ئەو بیر و دامەزراوە و بۆریانەی ئەنجامدا کە زیانیان پێگەیشت، دواتر دەستیکرد بە هەناردەکردنی نەوت لەم کێڵگە نەوتییە بۆ یەکەمجار.

 

لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی کارەکانی ئەم کێڵگە نەوتییە، وەزارەتی نەوتی عێراق ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتە بۆ ٦٠ هەزار بەرمیل، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە بگاتە ئەم ژمارەیە.