ژنان بە دوای دەرفەتی یەکسانی کارکردن دەگەڕێن

لە ١٣٢١ ژن کرد لە سەرانسەری جیهاندا کە ٢٧٤ یان لە ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بوون، لە وەڵامی ئاستەنگییەکانی بەردەمیان لە کارکردن ٪ ٣٣ ڕایانگەیاندووە کە دەرفەتی دادپەروەرانەیان بۆ پێشکەوتن لە پیشەکانیان نییە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ئامارەکان نزیکەی ٪٤٠ی ئەو ژنانەی کە لە پیشەی تەکنەلۆژیادا کاردەکەن بیر لە گۆڕینی کارەکانیان دەکەنەوە لە ماوەی ساڵی داهاتوودا، زیاتر لە یەک لەسەر سێی ئەوانەی بیر لە گۆڕینی کارەکانیان دەکەنەوە بەدوای دەرفەتی یەکسانی جێندەری و دادپەروەرانەدا دەگەڕێن.

 

ژنانی بواری تەکنەلۆژیا داوای دەرفەتی زیاتر دەکەن بۆ پێشخستنی پیشەکانیان لەڕێگەی پەرەپێدانی سەرکردایەتی  و ڕاهێنانی تەکنیکی، لەم نێوەندەدا ڕێکخراوەکان ڕووبەڕووی پێویستییەکی گرینگ دەبنەوە بۆ تەکنەلۆژیا و لێهاتوویی سەرکردایەتی ژنان لەو بوارەدا، ئەمەش دەرفەتێکی گەشەسەندنی هاوبەش دەخاتە ڕوو کە یارمەتی ڕێکخراوەکان دەدات گەشە بکەن ویارمەتی بەهێزکردنی ژنان دەدات بۆ زیادکردنی کاریگەرییەکانیان بە پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە گرنگانە.

 

کۆمپانیای سکیڵسۆفت پرسیاری لە ١٣٢١ ژن کرد لە سەرانسەری جیهاندا کە ٢٧٤ یان لە ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بوون، کە ڕووبەڕووی چ ئاستەنگێک دەبنەوە لەکاتی بەدواداچوونی پیشەی تەکنەلۆژیا، لە وەڵامدا ٪٣٣ ڕایانگەیاندووە کە دەرفەتی دادپەروەرانەیان بۆ پێشکەوتن لە پیشەکانیان نییە.

 

لە کاتێکدا ٪٤٣ ژنان لە کارکردنی بواری تەکنەلۆژیا بەدوای گۆڕینی خاوەنکاردا نین، ٪٣٨ ئارەزووی ڕۆڵێکی نوێی کارکردن دەکەن لە زۆربەی حاڵەتەکان، چونکە هەست بە یەکسانی لەگەڵ هاوکارە پیاوەکانیان ناکەن کاتێک باس لە پلەبەرزکردنەوە و دەرفەتی مووچە دەکرێت.

 

نزیکەی ٪٣٠ ژنان ڕایانگەیاندووە کە بیر لە پیشەو و ڕۆڵێکی نوێی کارکردن دەکەنەوە بەهۆی نەبوونی گەشەپێدانی پیشەیی،  ٪١٠ بەهۆی نەبوونی هەمەچەشنی و گشتگیری، ڕێژەیەکی زیاتر لە ٪١٩ دەیانەوێت خاوەنکارەکانیان بگۆڕن.

 

کاتێک باس لە پیشەی پەیوەست بە تەکنەلۆژیا دەکرێت زیاتر لە نیوەی ژنان دەڵێن خراپی سەرکردایەتی و بەڕێوەبردن بووەتە ئاستەنگییەک بۆیان کاتێک هەوڵیان داوە بچنە ناو کارکردنی بواری تەکنەلۆژیاوە، ٪٤٠ ی ژنان نەبوونی دەرفەتی ڕاهێنان و گەشەپێدانیان وەک کۆسپێک لە بەردەم گەشەکردنیان هێناوەتەوە.

 

کاتی کارکردنی گونجاو یەکێکی دیکەیە لە گرنگترین هۆکارەکان بۆ زیاتر ٪٦٦ ژنان لە بواری تەکنەلۆژیا، جگە لەوەش  ٪٥٦ ی بەشداربووان وتوویانە کە پەرەپێدانی پیشەیی و دەرفەتی ڕاهێنانی پیشەیی گرنگە بۆ پێشکەوتنیان.

 

ژمارەی ژنان لە کەرتی تەکنەلۆژیادا کاردەکەن لە پیاوان زیاترە، بە پێی ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠١٩ ئەو ٢٤٩ هەزار ژنەی کە لە بواری تەکنەلۆژیای بەریتانیا کاردەکەن، ١٧٪ پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا و زانیاری لە ناوچەکە پێکدەهێنن.

 

کۆمپانیای سکیڵسۆفت بۆی دەرکەوتووە کە بۆ ٪٣٥ ئەو ژنانەی وەڵامی ڕاپرسییەکەیان داوەتەوە، ژمارەی پیاوان بە ڕێژەی زیاتر لە ١:٤ لە ژنانی ناو ڕێکخراوەکەیان زیاترە، تەنها ٪١٤ بەشداربووانی ڕاپرسییەکە ڕایانگەیاندووە کە ژنان زیاترن لە پیاوان لە ڕێکخراوەکەیاندا، هەروەها ٪١١ دەڵێن دابەشبوونی جێندەری بە ڕێژەی نیوە بە نیوەیە.

 

پەرەپێدان و ڕاهێنانی پیشەیی بەردەوام پێشنیارکراوترین ڕێگا بوو کە ژنان لە بواری تەکنەلۆژیادا پێیان وایە ڕێکخراوەکان دەتوانن هاوسەنگی جێندەری لە کەرتەکەدا زیاد بکەن، لە نزیکەوە پێشکەشکردنی سوودەکان کە بە تایبەتی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە خێزانیان هەیە.