نەخۆشییەکانی دڵ دەتوانێت ئەگەری جەڵتەی دڵ بۆ ٨ هێندە بەرز بکاتەوە

ئەو کەسانەی کە لە ناوەڕاستەکانی تەمەنیاندان و درێژە بە ژیانیان دەدەن و هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکانی دڵیان نیە، لەگەڵ ئەوەشدا مەترسی زیاتریان هەیە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، چونکە گیرانی خوێنبەرەکان ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ هەشت هێندە زیاتر دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە ڕەنگە ملیۆنان کەس کە لە ناوەڕاستەکانی تەمەنیاندان درێژە بە ژیانیان بدەن و هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکانی دڵیان نەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا مەترسی زیاتریان هەیە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ.

 

هەندێک لە نەخۆشییەکانی دڵ ڕەنگە هیچ نیشانەیەکیان نەبێت و لە هەمان کاتدا مەترسیداربن، ئەمەش بریتییە لە ئەستووربوون یان ڕەقبوونی خوێنبەرەکانی دڵ کە دەتوانێت بە تێپەڕبوونی کات خراپتر بێت و ببێتە هۆی ئازاری سنگ یان تەنانەت جەڵتەی دڵ، هەر بۆیە توێژەرانی زانستی هۆشدارییان داوە لەوەی کە مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ بەبێ هیچ نیشانەیەک دەمێنێتەوە.

 

نووسەری توێژینەوەکە بە ناوی دکتۆر کلاوس فوگلسانگ کۆفۆد، پزیشکی دڵ لە نەخۆشخانەی زانکۆی کۆپنهاگن لە دانیمارک ڕوونیکردەوە، "نەخۆشییەکانی دڵ ئاماژەیە بۆ گۆڕانکارییەکانی کۆئەندامی سووڕی خوێن کە بە شێوەیەکی سەرەکی لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەندا دەبینرێت، لە هەندێک کەسیشدا ڕەنگە ببنە هۆی جەڵتەی دڵ و مردنی پێشوەختە".

 

بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە پزیشکیەکە، زیاتر لە ٩٥٠٠ کەس کە تەمەنیان لە ٤٠  ساڵ زیاترە و نەخۆشیی دڵیان نەزانراوە، سکانیان بۆ کراوە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە سەیری ئەو گۆڕانکارییان بکەن کە لە خوێنبەرەکانی دڵیاندا ڕوودەدەن، ئەنجامەکان ئەوەی نیشانداوە کە ٪٥٤ی خەڵک هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی دڵییان نەبووە، ٪٣٦ نەخۆشی ناڕێکی لێدانی دڵیان هەبووە و ٪١٠ نەخۆشی گیرانی خوێنبەرەکانیان هەبووە کە ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ هەشت هێندە زیاتر بووە.

 

کاتێک کۆلیسترۆڵ لە خوێنبەرەکاندا کۆدەبێتەوە دەتوانێت کاریگەری لەسەر هەر کەسێک هەبێت و هۆکارێکە بۆ ئەوەی سکرینکردنی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زۆر گرنگە و دەتوانێت زوو کێشەکان دەستنیشان بکات بۆ ئەوەی دەستبکات بە ڕێژیمێکی خۆپارێزی کە بتوانێت ژیان ڕزگار بکات".

 

نیشانەکانی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان دەرناکەون تاوەکو تاکێک ڕێگری لەناکاوی ڕۆیشتنی خوێنی هەبێت بەهۆی مەینێکەوە یان تەسکبوونەوەی بەرەوپێشچوونی خوێنبەرێک بە شێوەیەکی گشتی بە ڕێژەی ٪٧٠ یان زیاتر، کەسێک دەتوانێت لەگەڵ گیرانی هەر سێ خوێنبەرە سەرەکییەکانی دڵی بە ڕێژەی ٪٦٩ بژی و هیچ نەخۆشییەکی دڵی نەبێت لەگەڵ ئەوەشدا مەترسی تەندروستی بۆ دروستبکات لە داهاتوودا.